وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڵاوی كرده‌وه، 219 ملیۆن لیتر نه‌وت به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا دابه‌ش كراوه و تا ئێسته‌یش85٪ی خێزانه‌كان نه‌وتیان وه‌رگرتووه.
وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه له پارێزگای هه‌ولێر 93 ملیۆن و سلێمانی نزیكه‌ی 80 ملیۆن و دهۆكیش زیاتر له 46 ملیۆن لیتر نه‌وتیان به‌ر كه‌وتووه. به‌وه‌یش زیاتر له 85٪ی خێزانه‌كان نه‌وتیان وه‌رگرتووه و لێی سوودمه‌ند ده‌بن.
وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتییه‌كان باسیان له‌وه‌یش كردووه كه نزیكه‌ی ملیۆنێك و 300 هه‌زار لیتر به‌نزینی نۆرماڵ بۆ هاووڵاتییان دابین كراوه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی ئه‌و نه‌وته‌ی دابه‌شی كردووه كڕیویه‌تی و به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا دابه‌شی كردووه، باس له‌وه‌یش ده‌كرێ به‌غدا نه‌وت بۆ كوردستان ده‌نێرێ، به‌ڵام وه‌ك هه‌موو به‌ڵێنه‌كانی تری به‌بێ جێبه‌جێكردن ماوه‌ته‌وه.
وەڵام بدەوه