Kurdistan Press - بەفرێکى زۆر لە سەنتەرى ئەو شارانەی هەرێمى کوردستان دەبارێت بەفرێکى زۆر لە سەنتەرى ئەو شارانەی هەرێمى کوردستان دەبارێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەفرێکى زۆر لە سەنتەرى ئەو شارانەی هەرێمى کوردستان دەبارێت

پسپۆڕێكی كه‌شوهه‌وا پێشبینی بۆ هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌فریان تێدا ببارێت و جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌ندێ شوێندا بۆ دوو مه‌تر به‌فر ده‌بارێت.

ئاراس جه‌بار پسپۆڕی كه‌شه‌وهه‌وا ڕایگه‌یاند: سبەی پێنجشەم قۆناغێکی دیکەی بارانبارین بەشێوەی پچرپچر دەست پێ دەکاتەوە بۆ رۆژانی ھەینی و شەممە و یەکشەمە پێشبینی دەکرێت کاریگەری زیاتر و چالاکتر بێت، لەگەڵ ئەوەشدا بارستە ھەوایەکی ساردیش ناوچەکانمان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما نزمبوونەوەی زیاتر بەخۆیانەوە ده‌بینن.

ڕاشیگه‌یاند: سەبارەت بە بارینی بەفر و دابەزینی بەگوێرەی بەرزی و نزمی ناوچەکان لە ئاستی ڕووی دەریا، لە ھەینی تا یه‌كشه‌م پێشبینی دابەزینی بەفرێکی چڕ و سپی پۆشبوونی سەنتەری ئەم ناوچانە ده‌كرێ (ئامێدی، مێرگەسوور، بامەرنێ، کانی ماسی)، تەواوی بەرزاییەکانی سەرووی 1200 مەتریش لە ئاستی ڕووی دەریا لە سنووری پارێزگه‌ی دھۆک و ھەولێر بەفربارینی چڕ دەبێت.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لەھەمان ماوەی ئەو سێ رۆژەدا پێشبینی وایە بەفر لە سەنتەری ئەم ناوچانەدا ببارێت بەشێوەی ناوبەناو بەتێکەڵی لەگەڵ باران واتا ئەگەری سپی پۆشبوونیان کەم دەبێت (پێنجوێن، چەمانکێ، سیدەکان، قەسرێ، چۆمان، مانگێش، گەرمک، بەرزنجە، سەرسنگ)، هه‌روه‌ها لە سنووری پارێزگه‌ی دھۆک و ھەولێر لە بەرزاییەکانی نێوان 1000 بۆ 1200 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا بەفر و بارانی تێکەڵ دەبارێت، لە ناوچەکانی سنووری پارێزگه‌ی سلێمانی و ھەڵەبجەش لە بەرزایی 1500 مەتر زیاتر لە ئاستی ڕووی دەریا بەفربارینی چڕ دەبێت و لە بەرزایی نێوان 1200 بۆ 1500 بەفر و بارانی تێکەڵ دەبارێت.

ئاراس جه‌بار جه‌ختیشی كرده‌وه‌: لە خوار بەرزی 1000 مەتر لە سەرجەم ناوچەکان ئەگەری بارینی بەفر نابێت و تەنیا کەشێکی سارد و باراناوی بۆ خوار ئەم بەرزییە چاوەروان دەکرێت.

سەبارەت بەرێژەی بارانبارین لەماوەی ئەو شەپۆلەدا، پسپۆڕه‌كه‌ی كه‌شوهه‌وا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا: لە ناوچەکانی پارێزگه‌ی کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان ئەگەری 20 بۆ 40 ملم دەبێت، لە پارێزگه‌ی سلێمانی و ھەڵەبجە ئەگەری 40 بۆ 80 ملم، لە پارێزگه‌ی دھۆک و ھەولێر ئەگەری 40 بۆ 100 ملم و لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر لە 200 ملم، لە ئیدارەی راپەرین ئەگەری 60 بۆ 150 ملم و لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر لە 250 ملم دەبێت.

له‌باره‌ی رێژەی بەفریش لە زنجیرە چیا بەرزەکانی ناوچە سنووریەکاندا ئەگەری بارینی زیاتر لە 1 مەتر تا نزیک 2 مەتر دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانی دیکەشدا 10 تا 40 سەنتیمەتر.

گوتیشی كه‌ کاریگەری شەپۆلی بەفر و بارانبارینه‌كه‌ تا ئێوارەی رۆژی یەکشەم 14/1/2024 بەردەوامی دەبێت و لە 15ی مانگەوە کەش لە تەواوی ناوچەکانمان سەقامگیر دەبێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه