Kurdistan Press - بەشەخۆراکى ساڵی نوێ دابەش دەکرێ بەشەخۆراکى ساڵی نوێ دابەش دەکرێ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەشەخۆراکى ساڵی نوێ دابەش دەکرێ

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: چەند رۆژێکی دیکە دابەشکردنی بەشەخۆراکی ئەم مانگە دەستپێدەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ـی کانوونی یەکەمی2024، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاند "سەبارەت بە دابەشکردنی گۆشت کە بڕیارە بە نرخێکی پاڵپشتیکراو بەسەر هاووڵاتییان دابەش بکرێت، تائێستا حکومەتی عێراق وەڵامی نووسراوەکەمانی نەداوەتەوە، چونکە دابەشکردنی ئەو گۆشتە تائێستا تەنیا بەشێک لە گەڕەکەکانی بەغدای گرتووەتەوە".

سەبارەت دابەشکردنی بەشەخۆراکی ئەم مانگە نەوزاد شێخ کامیل گوتی: "دابەشکردنی بەشەخۆراکی ئەم مانگە لە 15/1/2024، واتە چەند رۆژێکی دیکە دەستپێدەکات و هەمان ئەو ماددانە دابەش دەکرێن کە لە ساڵی رابردوو دابەشکراون".

راشیگەیاند: "پلانی کارمان بۆ ئەمساڵ لەگەڵ حکومەتی عێراق ئەوەیە کە بەشەخۆراک وەک خۆی دابەش بکرێت، وەک ساڵی رابردوو، پێشنیاز کراوە بۆ ئەوەی پەنیر، شیر و ئاردی سفر بۆ بەشەخۆراک زیاد بکرێت، بەڵام تائێستا رەزامەندییان لەسەر ئەو پێشنیازە نەداوە بۆ جێبەجێ کردنی، چونکە دەبێت پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران رازەمەندی بدەن و بڕە پارەیەکی بۆ تەرخان بکەن، ئینجا وەزارەتی بازرگانی عێراق بیداتە هاووڵاتییان".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه