ئهمڕۆ پێنجشەممە 11/1/2024، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازیی له ڤیرجینیا گامبا، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری منداڵان و ململانێی چەکداری کرد.
له کۆبوونەوەکەدا نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، کورتەیەکی لهبارەی کار و چالاکییەکانیان و ئامانجی سەردانەکەیان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان خستە ڕوو، ستایشی هەوڵ و ڕێکار و پلانەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد لە بواری پاراستنی مافەکانی منداڵان.
هەروەها نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان خۆشحاڵیى خۆشی نیشاندا کە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تێگەیشتنێکی باشی لەبارەی گرنگیی پاراستنی مافەکانی منداڵان و ئەرک و ئامانجەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بەم بوارە هەیە.
لای خۆیەوە سەرۆکی حکوومەت ئامادەیی تەواوی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ هاریکاری و هەماهەنگیکردن و ئەنجامدانی پڕۆژەی هاوبەش لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە پاراستنی مافەکانی منداڵان دەربڕی.
وەڵام بدەوه