Kurdistan Press - کاتى گەیشتنى شەپۆلێکى ترى بەفرو باران ڕاگەیاندرا کاتى گەیشتنى شەپۆلێکى ترى بەفرو باران ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاتى گەیشتنى شەپۆلێکى ترى بەفرو باران ڕاگەیاندرا

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرای کرد کە سبەی ئاستی بەھێزیی شەپۆلی بەفروباران دەستپێدەکات و بارانێکی چڕ و زۆر لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر، دهۆک، سلێمانی، ھەڵەبجە و سنوری ئیدارەی راپەرین دەبارێت.

ئەمڕۆ هەینی 12/1/2024، ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "سبەی شەمە 13/1/2024، لەئەنجامی زیاتر ھاتنە خوارەوەی نزمەپاڵەپەستۆکەی باکوور کە بارستە ھەوایەکی ساردی لەگەڵدایە، وە زیادبوونی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست قۆناغی چڕی شەپۆلی بەفروبارانبارین لەکاتەکانی بەیانییەوە ناوچەکانمان دەگرێتەوە و بەدرێژای کاتەکان بارانێکی چڕ و زۆر لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر، دهۆک، سلێمانی، ھەڵەبجە و سنوری ئیدارەی راپەرین دەبارێت و لە سەنتەری پارێزگاکانیش بارانێکی مامناوەند لەزۆربەی کاتەکانەدا دەبارێت و لە ناوچەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیانیش ھەندێک کات بارانێکی کەم بۆ مامناوەند دەبارێت."

ئەوەشی خستووەتە روو: "پلەی گەرمی بەرێژەی 1 تا 2 پلەی دیکە بەراورد بە ئەمڕۆ نزمدەبێتەوە و خێرایی باش زۆربەی کاتەکان مامناوەند و چالاک دەبێت لە نێوان 10-25 کم لە کاتژمێرێکدا لە ئاراستەی باشوور و باشووری رۆژئاواوە."

ئاماژەشی بەوە داوە: "لەئەنجامی زیاتربوونی کاریگەریی بارستە ھەوای سارد سبەی لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکاندا بەفرێکی چڕ دەستپێدەکات و ئەگەر ھەیە بەفر سەنتەری ئامێدی، بامەڕنێ و چۆمان بگرێتەوە، لەگەڵ بارینی بەفروباران بە تێکەڵی لە سەنتەری پێنجوێن، سیدەکان، مێرگەسۆر و چیای ئەزمەڕ."

راشیگەیاندووە: "ئەم قۆناغە بەھێزەی بەفروبارانبارین لەناوچەکانمان لە سبەی بەیانییەوە تاوەکوو بەرەبەیانی دوو سبەی رۆژی یەکشەممە 14/1/2024، بەردەوامی دەبێت و بۆ رۆژی یەکشەممەش کاریگەریی شەپۆلەکە تاوەکوو کاتەکانی ئێوارە بە بارانی مامناوەند و پچڕپچڕ بەردەوامی دەبێت و لە شەودا کۆتایی پێ دێت."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا