Kurdistan Press - کاتى بارینى بەفرو باران لە سەنتەرى شارەکان ڕاگەیاندرا کاتى بارینى بەفرو باران لە سەنتەرى شارەکان ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاتى بارینى بەفرو باران لە سەنتەرى شارەکان ڕاگەیاندرا

ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی، ڕایگەیاند: "لە 22ی ئەم مانگەوە، شەپۆلەكانی بارانبارین دەست پێدەکاتەوە، سەرەتاش بە شێوەیەكی لاواز بارانی ڕێژە کەم بۆ مامناوەندی پچڕپچڕ دەبێت، پاشان لە 26ی مانگەوە ئەگەری ھەیە نزمەپاڵەپەستۆیەک لە ناوەڕاستەوە قووڵ بێتەوە بە بارستەھەوایەکی ساردەوە بۆ سەر ھەرێمی کوردستان فراوان ببێت، کە لەم شەپۆلەدا ئەگەری بارانی ڕێژە مامناوەند و نزمبوونەوەی بەرچاوی پلەی گەرمی ھەیە، کە وادەکات شێوازی دابارین لە ناوچە شاخاوییەکاندا بە گشتی بۆ بەفربارین بگۆڕێت."
دەشڵێت: "لە 26ی مانگیشدا، بەهۆی زیاتر ھاتنەناوەوەی ئەو ھەوا ساردە بۆ سەر ھەرێمی کوردستان، ئەگەر ھەیە بەفر لە سەنتەری شاری سلێمانی و ھەڵەبجە ببارێت، پاشان کۆتایی بە باران و بەفرەکە بێت، بەڵام شەپۆلی سەرماکە درێژەی دەبێت."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه