Kurdistan Press - ئاگاداری بۆ هاوڵاتیان ئاگاداری بۆ هاوڵاتیان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئاگاداری بۆ هاوڵاتیان

:کاتێک پێشبینی لافاو دەکرێت

١- چاودێری دەوروبەرەکەتان بکەن کە چی ڕوودەدات.

٢- چاودێری ڕادیۆی کەشوهەوای  تەلەفزیۆن و ڕادیۆ ناوخۆییەکان بكەن یان سۆشیال میدیا بۆ پرسی تایبەت بەهەواڵ.

٣-ئەگەر هۆشداری لافاوێکی خێرا بۆ ناوچەکەت درا،
دەستبەجێ سەرکەون بۆ شوێنی سەلامەت بەرز.

٤-لافاوی خێرا گەشە دەکات چاوەڕێ مەکە تا ئاو بەرز دەبێتەوە.

٥-لە ناوچە نزمەکان دەربچن کە تووشی لافاو دەبن.

٦_ئەگەر شۆفێری دەکەیت بە ڕێگا لافاواوییەکاندا ئۆتۆمبێل لێ مەخوڕە.

٧_کۆکردنەوەی پێداویستییە گرنگەکان پێش کارەسات.

٨_ئاوی خواردنەوە پڕ بکەرەوە.

٩_ئەو خواردنانەی کە پێویستیان بەگەرمکردنەوە و چێشت لێنان نییە دابینیان بکەن.

١٠_پارەی نەختی.

١١_دەرمان و پێداویستی فریاگوزاری سەرەتایی.

١٢_جل و بەرگ پۆشاکی پێویست.

١٣_چرای دەستی.

١٤_بەڵگەنامە گرنگەکان

١٥_ئامادە بە بۆ چۆڵکردن.

١٦_ئەو شوێنانە دیاری بکە کە دەبێ بچیت.

١٧- ڕێگاکانی گەشتە بەدیلەکان دیاری بکە کە تووشی لافاو نابن.

١٨_پلان دابنێ چی لەگەڵ ئاژەڵە ماڵییەکانت بکەیت.

١٩_تانکی غازی و بنزینی ئۆتۆمبێلەکەت پڕ بکەرەوە.

٢٠_لەگەڵ خێزانەکەت باسی پلانەکانی لافاو بکە.

٢١_بڕیار بدە لە کوێ کۆدەبنەوە ئەگەر جیابوونەوە.

٢٢_کەسێکی پەیوەندیدار دیاری بکە کە ئەگەر ئەندامانی خێزانەکەت جیابوونەوە، دەتوانرێت پەیوەندی پێوە بکرێت.
 
٢٣_دڵنیابە لە هەموو ئەندامێکی خێزانەکەت زانیاری و پەیوەندییەکانی هەیە.

٢٤_موڵک و ماڵی خۆت بپارێزە.

٢٥_گواستنەوەی کەلوپەلی بەنرخ و مۆبیلیات بۆ ئاستێکی بەرزتر.

٢٦_ماددە مەترسیدارەکان (وەک بۆیاخ، ڕۆن، قڕکەر و پێداویستی پاککردنەوە)دوور بخەرەوە.یان بیان گوازەرەوە بۆ شوێنی بەرزتر.

٢٧_ئامێرە کارەباییەکان داببڕە. 

٢٨_ئەگەر تەڕ بوویت یان لەناو ئاودا وەستاویت دەست لە هیچ کەرەسەیەکی بارگاوی و کارەبای  مەدە.

٢٩_کەلوپەلی دەرەوە بهێنە ناو ماڵەوە یان بە باشی بیان بەستە،ئەمەش مۆبیلیات و سەبەتەی زبڵ و شتە جوڵاوەکانی تر دەگرێتەوە.

٣٠_دەرچەی هەوا گۆڕکێ بۆ ژێرزەمینەکان دابخە بۆ ڕێگریکردن لە لافاو.

٣١_مەگەر ناچار بیت ئەگەر نا شۆفێری مەکە.

٣٢_ئەگەر پێویست بوو شۆفێری بکەیت ، بە وریاییەوە گەشت بکە.

٣٣_دڵنیابە ئۆتۆمبێلەکەت سووتەمەنی پێویستی هەیە.

٣٤_ڕێگا پێشنیار کراوەکان بەپێی ڕێنمایی هاتووچۆیی  پەیڕەو بکە.

٣٥_دوور بکەوەرەوە ناوچە کارەساتبارەکان . ڕەنگە بوونی تۆ ڕێگری بکات لەڕزگارکردن یان ئۆپەراسیۆنە فریاگوزاریەکانی تر و بتخاتە مەترسی زیاترەوە.

٣٦_چاودێری ڕێگاکانی شۆردراو و زەوی و دارە کەوتووەکان یان هێڵەکانی کارەبا بکەن.

٣٧_ لە شەودا وریابن کاتێک ناسینەوەی مەترسییەکانی لافاو قورسترە.

٣٨_ئەگەر ئۆتۆمبێلەکە وەستا، وازی لێبهێنە ژیانی خۆت گرنگتر بەرچاوبگرە.

٣٩_ئەگەر ئاو لە دەوری ئۆتۆمبێلەکەت بەرز بووە ، دەستبەجێ ئۆتۆمبێلەکە بەجێبهێڵە ، بە خێرایی سەرکەوتن بۆ سەر زەوییە بەرزەکان بڕۆن .

٤٠_ هەرگیز بە ڕێگا لافاواوییەکاندا لێ مەخوڕن ،بوەستە،بگەڕێوە،تادووچاری خنکان نەبیتەوە.

٤١_لەوانەیە جێگاو ڕێگاکە شۆردرابێتەوە.
تەنها لە چەند ئینجێک ئاودا دەتوانیت کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەت لەدەست بدەیت.

٤٢_لەوانەیە ئۆتۆمبێلەکەت سەرئاوبکەوێت بۆیە ئۆتۆمبێلەکان دەتوانن بەهۆی کەمتر لە ٢ پێ ئاوەوە سەرئاو بکەون.

٤٣_بە ئۆتۆمبێل بە دەوری بەربەستێکاندا مەڕۆن، سوڕانەوە و بە ڕێگایەکی تردا سەلامەترە.

٤٤_دوور بکەوەرەوە لەو شوێنانەی کە پێشتر لافاویان لێ هاتووە و هەوڵ مەدەن ئەو شوێنانە پێیاندا تێ پەرن.

٤٥_دوور بکەوە لە هێڵەکانی کارەبا و وایەری کارەبا و کێبڵە بارگاویەکان.

٤٦_دەستبەجێ شوێنەکەچۆڵ بکە، ئەگەر پێت وایە مەترسیت لەسەرە یان ئامۆژگاریت کرایت بۆ ئەوەی ئەو کارە بکەیت.

٤٧_خێرا مامەڵە بکە وخۆت ڕزگار بکە نەک کەلوپەلەکانت.

٤٨_پێش ئەوەی بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاوەوە هەراسان بیت،خۆت زووتر بچۆ بۆ شوێنێکی سەلامەت.

٤٩_پێویستە خێزانەکان تەنها یەک ئۆتۆمبێل بەکاربهێنن بۆ ئەوەی لەیەکتر جیا نەبنەوە و قەرەباڵغی کەم بکەنەوە.

٥٠_پێش ڕۆیشتن خزمەتگوزاری ئاو و غاز و کارەبا بکوژێنەرەوە بۆ دڵنیایی زیاتری ماڵەکانتان.

٥١_ماڵەکەت پارێزراو بکە هەموو دەرگا و پەنجەرەکان قوفڵ بکە.
 
٥٢_ئەگەر ئاراستەی شوێنێکی دیاریکراو کرای بڕۆ بۆ ئەوێ.

٥٣_هەرگیز هەوڵ مەدە بەناو ئاوی ڕژاودا بڕۆن یان مەلە بکەن لەبەر ئەوە مەترسی زۆری تیادایە.

٥٤_ئەگەر ئاوی ڕژاو لە سەرووی پاژنەی پێیەکانتەوەیە بوەستە و بە ڕێگایەکی تردا بڕۆن.

٥٥- ئەگەر بە خێرایی بجوڵێت، ئاو بە قووڵی ٦ ئینج دەتوانێت لە پێکانت بتخاتە خوارەوە.

٥٦_ئاگاداربە خەڵک بە ئاوی لافاودا دەڕۆن  و دەخنکێن
 
٥٧_هەرگیز ڕێگە مەدە منداڵان یاری بە دەوری ئاوی بەرز، ئاوەڕۆی مەنهۆڵەکان و ڕووبارەکاندا بکەن و لێیان نزیک نەبنەوە.
٥٨_ئەگەر کەسێک کەوتە ناو ئاوی لافاوەوە یان گیری خوارد پەیوەندی بگرن بە بەرگری شارستانیەوە.

٥٩_بۆ گیرخواردوەن و ڕزگارکردنیان کەرەسەی گونجاو بەکاربێنن ئەگەر دەتوانیت شتێک فڕێ بدەیت بۆقوربانییەکە کە یارمەتی بدات لە دەست پێ گەیشتن و سەلامەتی ، وەک تایەی یەدەگ،  یان پەتێکی بەهێز.یان٥ راهێڵەیەکی داری پتەو.

٦٠_بەخێرایی پەیوەندی بکەن بە (115-125) وە پەیوەندی بکەن بۆ یارمەتی و هاوکاریتان و زانیاری شوێنی دروست بدەن.

٦١_چاوەڕێ بکەن تا سەلامەت دەبن بۆ گەڕانەوە بۆ شوێنەکانتان.

٦٢_مەگەڕێنەوە بۆ ناوچە لافاواویەکان تاوەکو میری و بەرگری شارستانی ئاماژە بەوە دەکەن کە سەلاتە ئەوشوێنانە.

٦٣_ئەگەر بینایەک لافاوی بەرکەوتبوو  پێش چوونە ژوورەوە پشکنین بکەن بۆ سەلامەتی خۆتان و مال و منالەکانتان.

٦٤_ئەگەر بینایەک هێشتا بەرکەوتەی لافاوی بوو یان بە ئاوی لافاو دەورە دراوبوو هەرگیز مەچۆ ناو بیناکەوە.

باشترین هاوکاری هاوڵاتیان زوو پەیوەندی گرتنە بە ژووری کۆنترۆڵەکانمانەوە بە ژمارە (١١٥_١٢٥) تاکو بە زووترین کات بتوانین  تیمەکانی فریاد رەسی بەرگری شارستانی پێیان بگەیەنین.

ڕاگەیاندنی
بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ھەولێر

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا