KurdistanPress...

CLOSE

بڕیارێکی نوێ دەرچوو

فه‌رمانگه‌ی تۆماركردنی خانووبەرە بۆ كڕین و فرۆشتنی موڵك و تاپۆكردن، هاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە و بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەكەش وردەكارییەكەی ئاشكرا دەكات.

بەپێی ئاگاداریییەك، كە لە فەرمانگەكانی تۆماركردنی خانووبەرە بڵاو كراوەتەوە، هەموو هاووڵاتییان لە بڕیارێكی تازە ئاگادار كراونەتەوە و هاتووە: "هاووڵاتییان ئاگادار دەكەینەوە، هەر موڵكێك یان پشكێك بەهاكەی زیاتر بێت لە 500 ملیۆن دینار، پێویستە پارەی كڕین لە بانكێكی رێگەپێدراوی بانكی ناوەندیی عێراق دابندرێت

ئاماژە بەوەش دراوە، كڕینی ئەو جۆرە موڵكانە پێوستیان بە پڕكردنەوەی فۆڕمی تایبەتە، ئەوەش هاتووە: "ئەوەی ئەو فۆڕمە پڕنەكاتەوە، ئەوا مامەڵەكەی بۆ ڕایی ناكرێت."

جەختیش كراوەتەوە، بڕیارەكە ئەو خانوانە دەگرێتەوە، كە لە 1ی1ی2024 مامەڵەیان هەیە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه