به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان به مووشه‌كی كاتیۆشا هێرشكراوه‌ته سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر له سنووری شاره‌دێی قادر كه‌ڕه‌م سه‌ر به شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای داناغازی ئیماڕاتییه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێ.
زانیارییه‌كان هه‌روه‌ها ده‌ری ده‌خه‌ن كه دووكه‌ڵێكی زۆر له نزیك كێڵگه‌كه به‌رز بۆته‌وه و زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ش لێدراوه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه پێرێ چوارشه‌میش به‌هه‌مانشێوه به مووشه‌كی كاتیۆشا هێرشكرابووه سه‌ر كێڵگه غازه‌كه، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی و ماددی به‌دوای خۆیدا نه‌هێنابوو.
وەڵام بدەوه