لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پڕۆژە یاسای چاکسازی  لیستی ناوی 4هەزار و 189 کەس دەست نیشان کراوە کە زیاتر لە مووچەیەکیان وەرگرتووە، بەم شێوەیەی خوارەوە:
١- خانەنیشینی دوومووچەیی کە ژمارەیان 1973کەسە زیاتر لە ٥١٥ملیۆن کۆی مووچەی نایاساییان بووە لە ئێستاوە بەھۆی ئەو چاکسازییەوە بڕی ئەو پارەیە بڕدراو  دەگەرێتەوە بۆ حکومەت  کە (515,334,818)ملیۆن دینارە.
٢-فەرمانبەری خانەنیشینی دوو مووچەیی کە ژمارەیان 1849کەسە و نزیکەی ٥٨٧ ملیۆن بە کۆی فەرمانبەری خانەنشینی نایاسایی وەردەگیرا ، ئێستا ئەو پارەیە بەھۆی ئەو چاکسازییە لەو فەرمانبەرە خانەنشینانە دەبڕدرێت و دەگەڕێتەوە بۆ حکومەت و بڕەکەی (587,823,476)ملیۆن دینارە.
٣-فەرمانبەری دوو مووچەیی کە ژمارەیان 367کەسە و کە کۆی مووچەی ئەو فەرمانبەرانەی نایاسایی بوون بە  دوومەچە دەگاتە سەروی ١٥٠ ملیۆن دینار، بەھۆی ئەم چاکسازییەوە ئەو بڕە پارەیەی کە بەھۆی دوومووچەیی دەدرا و بڕدرا و ئێستا دەگەرێتەوە بۆ حکومەت و کە بڕەکەی  .
 (150,468,297)ملیۆن دینارە .
کۆی گشت دوو مووچەیی نایاسایی 4189کەسن کە زیاتر لە 1 ملیار دینار دووموچەیی بە نایاسایی دراوە و لە راپۆرتی چاکسازی دا ئاماژە بە برینی ئەو مووچە نایاساییانە دەکات، کە کۆی بڕی پارەی بڕدراو دەکاتە 1ملیار و253ملیۆن و 626هەزار و591 دینار .
                            
                                
                                
                                
وەڵام بدەوه