Kurdistan Press - ‎سەرۆک بارزانی پێشوازی لە میر و ئەنجوومەنی رۆحانیی ئێزدیان دەکات ‎سەرۆک بارزانی پێشوازی لە میر و ئەنجوومەنی رۆحانیی ئێزدیان دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

‎سەرۆک بارزانی پێشوازی لە میر و ئەنجوومەنی رۆحانیی ئێزدیان دەکات

‎سەرۆک بارزانی پێشوازی لە میر و ئەنجوومەنی رۆحانیی ئێزدیان دەکات

‎ڕۆژی یەکشەممە 21ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز حازم تەحسین بەگ میری ئێزدی و ئەنجوومەنی رۆحانیی ئێزدی کرد.

‎لە دیدارەکەدا شاندی میوان سوپاسی سەرۆک بارزانی یان کرد کە هەردەم پشتیوانی ئێزیدیان بووە و پەرۆشی ئاسوودەیی و یەکڕیزی و تەبایی نێوان ئێزیدیەکان بووە.

‎هەروەها شاندی میوان داوایان لە سەرۆک بارزانی کرد کە لە پاڵپشتیکردنی داواکانیان بەردەوام بێت و ڕێگری بکات لە هەموو ئەو هەوڵانەی کە بە نیازن پەرتەوازەیی بخەنە ناو ئێزیدیەکان.

‎لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە ئێزیدی بەشێکی ئازیزی گەلی کوردستانن و داواشی کرد کە ئێزیدییەکان دەست بگرن بە داب و نەریتی خۆیان و ڕێگە نەدرێت دەنگی نامۆ و لابەلا کاریگەری لەسەر کۆمەڵگەی ئێزیدیان بکەن و زێدی باب و باپیرانیان بەجێ بهێڵن.

‎سەرۆک بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە هەوڵی هەندێک لایەن بۆ دیاریکردنی میری ئێزیدی لە بەغدا و دەستوەردان لە کاروباری ئێزیدیان، جەختی لەوە کردەوە کە بە هەموو توانای خۆی پاڵپشتی و خوشک و برایانی ئێزیدی دەکات و ڕێگە نادات بابەتی نامۆ  بەسەر ئێزیدیەکاندا بسەپێندرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا