Kurdistan Press - لە وەزیری پەروەردەوە بۆ مامۆستایانی وانەبێژ لە وەزیری پەروەردەوە بۆ مامۆستایانی وانەبێژ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە وەزیری پەروەردەوە بۆ مامۆستایانی وانەبێژ

وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، ناوی مامۆستایانی وانەبێژ راستەوخۆ رادەستی سەرۆك وەزیرانی عێراق كراوە و ئەوەیش بۆ ئەوەیە تا بیانوو نەمێنێت.

ئەمڕۆ یەكشەم پێنجی ئایار، ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆ بوومەوە و كۆبوونەوەكە نزیكەی 45 خولەكی خایاند، نزیكەی 15 خولەكم تەرخان كرد بۆ باسكردنی دۆخی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی كوردستان.

زیاتر گوتی، لەگەڵ سوودانی باسمان لەو شایستە داراییانە كرد كە پێویستە ئەوانیش وەك هەموو وانەبێژانی تری عێراق وەریبگرن.

روونی كردەوە، نووسراوی بەڕێوەبەرایەتیی ژمێركاریی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ، ئاراستەی نووسینگەی وەزیری دارایی عێراق كراوە

بەگوتەی وەزیری پەروەردە، نووسراوەكەی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ ڕادەستی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی ژمێركاریی وەزارەتی دارایی عێراق كراوە، چونكە ئەوكات بەڕێوەبەری گشتیی ژمێركاری لە میسر بوو.

"جگە لەو نووسراوانەی لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ دامەزراندنی مامۆستانی وانەبێژ ئاراستەی بەغدا كراوە، خۆیشم لە كۆبوونەوەكەی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق، نووسراوێكی ترم بۆ هەمان مەبەست لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بردووە و ڕادەستی سوودانیم كردووە"، وەزیری پەروەردە وای گوت

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه