Kurdistan Press - محەمەد شوکری: زیاتر لە 100 ھەزار کەس فۆرمی یەکەی نیشتەجێبوونی پڕکردۆتەوە محەمەد شوکری: زیاتر لە 100 ھەزار کەس فۆرمی یەکەی نیشتەجێبوونی پڕکردۆتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

محەمەد شوکری: زیاتر لە 100 ھەزار کەس فۆرمی یەکەی نیشتەجێبوونی پڕکردۆتەوە

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ئێستادا ھەنگاوەکانی کرداری بۆ دروستکردنی 20 ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە ھەرێمی کوردستان بۆ خەڵکی ھەژار و کەمدەرامەت دەستپێدەکات.

دکتۆر محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: “وەکو دەستەی وەبەرھێنان دەزگای کان و کۆمپانیای تیپسای ھاوبەشی راسپاردووە کە لە ڕووی راوێژکاری و ئەندازیاریەوە ھاوکاری ئێمە بکەن بۆ دروستکردنی 20 ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە ھەرێمی کوردستان، کە ئێمە ئامادەین ھەموو ھاوکاریەکیان بکەین.

دکتۆر محەمەد شوکری گوتیشی: “ئامانجی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەیە کە پڕۆژەیەکی نموونەیی بێت لە ڕووی کوالێت و دابینکردنی خزمەتگوزاری، بۆیە پێویستە لە ئاست داخوازی دانیشتووانی پڕۆژەکە بێت.

ناوبراو ده‌شڵێ: “ھەنگاوی کرداری بۆ دروستکردنی 20 ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون دەستی پێکردووە، بۆ ئەوەی پڕۆژەکە بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە تا ئێستا زیاتر لە 100 ھەزار کەس فۆرمەکەی پڕکردۆتەوە.

 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه