Kurdistan Press - شەپۆلێكی خۆڵبارین بەڕێوەیە شەپۆلێكی خۆڵبارین بەڕێوەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلێكی خۆڵبارین بەڕێوەیە

شارەزایەكی كەشناسی رای گەیاند، شەپۆلێكی خۆڵبارین بەڕێوەیە و هەینی لەسەر شەموو كاریگەرییەكەی بە تەواوەتی دەردەكەوێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، هەڤاڵ گەڵۆزی شارەزای كەشناسی، راگەیاند، شەپۆلێكی خۆڵبارین بەرەو ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق بەڕێوەیە. زیاتر گوتی، سبەی شەو هەینی لەسەر شەموو بەهۆی زیادبوونی خێرایی بای ڕۆژئاوا، لە هەندێ كاتدا دەگاتە 20 بۆ 40 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا، شەپۆلێكی خۆڵبارینی مامناوەند لە هەندێ ناوچە بۆ چڕ،  ڕوو لە سەرجەم ناوچەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق دەكات.

باسی لەوەش كرد، كاریگەریی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینە دەگاتە تەواوی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان لە دهۆك، مووسڵ، كەركووك، گەرمیان، سلێمانی و هەڵەبجە، ڕاپەڕین، سۆران و زاخۆ دەبێت. ئەوە لە كاتێكدایە ماوەی دوو ڕۆژە، شەپۆلێكی پچڕپچڕی باران رووی لە هەرێمی كوردستان كردووە و بڕێكی زۆر باران باریوە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه