بڕی 20 ملیار دینار وەک بڕی دووەمی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە نێردراوە و دوای جەژن دەست بە دابەشکردنی دەکرێت. حكومەتی عێراق بڕی700 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستانی وەرگرتووە، هەر تۆنێكیش بە 850 هەزار دینار وەردەگیردرێت. ئەم پارەیە 10 ملیار دیناری بۆ پارێزگای هەولێر و شەش ملیار دیناری بۆ پارێزگای سلێمانی و چوار ملیار دیناری بۆ پارێزگای دهۆك تەرخاندەكرێت.
دوای پشووەكانی جەژنی قوربان دەستدەكرێت بە دابەشكردنی چەكی پارەی گەنمی جووتیاران.
وەڵام بدەوه