گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، ڕێککارە کارگێڕی و یاساییەکان بۆ دانانی بەردی بناغەی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان تەواو بوونە.
ساڵی 2022، سەرۆکوەزیران بارزانی، بڕیاری دا 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان لە سنووری سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دروست بکرێن و نزیکەی 160 هەزار کەسیش فۆرمی بۆ وەرگرتنی ئەو یەکانە تۆمار پڕکردووەتەوە.
کرێنشینان بە بڕە پارەیەکی کەمی مانگانە و قیستی درێژخایەن دەبنە خاوەن یەکەی نیشتەجێبوونی خۆیان و لە کرێچیێتی ڕزگاریان دەبێت.
بەرگەشت ئاکرەیی، گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان راگەیاند: بڕیاری سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان و هەژاران بە زووترین کات جێبەجێ دەکرێت و چاوەڕێی وەبەرهێنەران دەکەین پڕۆپۆزەلی خۆیان پێشکەش بکەن تا دەست بە دروستکردنیان بکرێت.
وەڵام بدەوه