Kurdistan Press - باجی هاوردەکردنی ئەو جۆرە ئۆتۆمبیلە هەڵگیرا باجی هاوردەکردنی ئەو جۆرە ئۆتۆمبیلە هەڵگیرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

باجی هاوردەکردنی ئەو جۆرە ئۆتۆمبیلە هەڵگیرا

گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕەزامەندی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانیان وەرگرتووە لەسەر لێخۆشبوون لە 100%ـی باجی سەر هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی بۆ هەرێمی کوردستان.

لێدوانی فەرمی: دیلان ڕەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: دوای هەوڵ و ماندوبوونێکی زۆر وەکو وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دوای ئەوەی نووسراومان بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری کرد بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی لەسەر هەڵگرتنی باجی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە 100% بۆ ئەو ئۆتۆمبێلە کارەباییانەی هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن، دواجار وەزارەتی دارایی ڕەزامەندی پیشاندا بۆ ئەوەی 100% باجی گومرگیان لەسەر هەڵبگیرێت.

زانیاریی زیاتر: بەگوتەی دیلان ڕەشاد، ئەو هەنگاوەی وەزارەتەکەیان "بە مەبەستی پاراستنی ژینگەی هەرێمی کوردستان و هاندانی وەبەرهێنەران و بازرگانان بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی".

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا هەر بازرگانێکی کورد ئۆتۆمبێلی کارەبایی هاوردە بکات 100% باجی لەسەر هەڵگیراوە بەبێ پێدانی باج داخلی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه