Kurdistan Press - ڕەپارەیەک لەبەغدا گەیشت کاتی دابەشکردنی ئاشکرا کرا ڕەپارەیەک لەبەغدا گەیشت کاتی دابەشکردنی ئاشکرا کرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕەپارەیەک لەبەغدا گەیشت کاتی دابەشکردنی ئاشکرا کرا

سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: "دوێنێ ئێوارە کۆمپانیای بازرگانیی دانەوێڵەی عێراق، بۆ بەشی شەشەمی پارەی گەنمی جووتیاران، نزیکەی 150 ملیار دیناری ناردووە و چەکەکانیش نێردراون و ئەمڕۆ چەکەکان وەردەگرین."
ئاشکرای کرد، بڕی پارەکە بۆ هەولێر 47 ملیار و 373 ملیۆن دینارە، بۆ سلێمانی 67 ملیار و 841 ملیۆن دینارە بۆ دهۆک 35 ملیار و 541 ملیۆن دینارە.
بریکاری وەزارەتی بازرگانی ئەوەشی گوت: "ئەمڕۆ بەرپرسی لقی دانەوێڵەکانی ئێمه لە پارێزگاکان چەکەکان وەردەگرن و دواتر لە بانک ڕەسید دەکەن و بەسەر سایلۆکان دابەشی دەکەن و بە ئەگەری زۆرەوە ئەمڕۆ پارەکە دابەش دەکرێت."
باسی لەوەش کرد، ئەو بڕەپارەیە بەپێی لیستی ڕادەستکردنی گەنم بەسەر جووتیاران دابەش دەکرێت.
سەروەر کەمال هاواری ڕوونیشی کردەوە، پێش ناردنی ئەو 150 ملیار دینارە، 483 ملیار دیناری پارەی ئەمساڵی گەنم مابوو بنێردرێت، گوتیشی: "نزیکەی 333 ملیار دینار دەمێنێت بنێرن، ئەوەی ناردراوە وەجبەی شەشەمە و بۆ وەجبەی حەوتەمیش لەسەر هێڵین، بەڵکوو زوو بنێردرێ."
لەدوای 20ی7وە، کە پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە کوردستان تەواو بوو، پارەی گەنم لە بەغداوە نەنێردرابوو، بەڵکوو تەنیا 77 ملیار و 500 ملیۆن هاتبوو، ئەویش دابەش کرا

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه