Kurdistan Press - سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی کەنەدا دەکات سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی کەنەدا دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی کەنەدا دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 9/10، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کاتی بونکا، باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی کەنەدای کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە کردووە و هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.
باڵیۆزی کەنەدا خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە، بە تایبەتی لە بواری بازرگانیدا. لەمبارەیەوە ئاماژەی بەوە دا کە شاندێکی کۆمپانیاکانی کەنەدا تایبەتمەند لە کەرتی کشتوکاڵی، بڕیارە لە پاییزی ئەمساڵدا سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.
لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها دۆخی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ تاووتوێ کرا و ئاماژە بە گفتوگۆکانی دوو ڕۆژی ڕابردووی هەردوو ئەنجومەنی ئابووريی فیدراڵ و هەرێم لە هەولێر کرا. هەردوولا هاوڕا بوون لە سەر گرنگی و پێویستیی بەردەوامبوونی ئەو گفتوگۆ ڕاشکاو و بنیاتنەرانە لە نێوان بەغدا و هەولێر، لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە دەستوور و قەوارەی فیدراڵيی هەرێمی کوردستان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه