کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بەسەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران بارزانی بەڕێوەچوو و گفتوگۆ لەسەر ئەنجامەکانی کۆبوونەوەی هاوبەشی ئەنجوومەنی وەزاريی فیدراڵی بۆ کاروباری ئابووری و ئەنجومەنی ئابووريی هەرێمی کوردستان کرا.
وینە گەورەکە: گفتوگۆ لەسەر ئەنجامەکانی کۆبوونەوەی هاوبەشەکانی هەولێر و بەغدا کران، ڕێکار و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی بڕیار و ڕاسپاردەکانی ئەو کۆبوونەوە هاوبەشە لەلایەن وەزارەت و فەرمانگە تایبەتمەندەکان حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە جۆرێک هیچ بیانوو و بەهانەیەک بۆ وەزارەتی دارایيی فیدراڵ نەهێڵرێتەوە، بۆ ڕاگرتن و دواخستنی خەرجکردنی شایستەی دارایيی مووچەخۆرانی هەرێم.
ئەمەش بزانە: ئەنجوومەنی وەزیران، پێشوازی لە بڕیار و ڕاسپاردەکانی پەسەندکراوی کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو ئەنجومەنەکە و بڕیاری کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی فیدراڵ کرد، سەبارەت بە بەردەوامبوونی وەزارەتی دارایيی فیدڕاڵ بۆ خەرجکردنی مووچەی ئەو مووچەخۆرانەی هەرێمی کوردستان کە بێبەش کرابوون لە وەرگرتنی مووچەکانیان بەهۆی نەبوونی (ژمارەی وەزیفی).
لەلایەکی دیکەوە: ئەنجوومەنی وەزیران وێڕای جەختکردنەوە لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بۆ جێبەجێکردنی پابەندییەکان بە تایبەتیش بەردەوامبوون لەسەر تەواوکردنی ڕێکارەکانی هێنانەکایەی ژمارەی وەزیفی بۆ ئەو مووچەخۆرانەی تا ئێستا تۆمارنەکراون و ڕەچاوکردنی تێبینی وسەرنجەکانی دیکە، بە جۆرێک لە نزیکترین دەرفەت لە هەفتەی داهاتوودا، لیستی نوێی ڕاستکراوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و ژمارەی وەزیفيیان ڕەوانەی وەزارەتی دارایيی فیدڕاڵ بکرێت و لە بەرانبەردا حکومەتی فیدڕاڵ تەواوکاریی مووچەی مانگەکانی پێشوو بنێرێت، کە خەرجکردنی ڕاگیرابوو، بۆ ئەوەی مووچەی مانگی 8 لە هەرێم دابەش بکرێت و ئامادەکاریی پێویستیش بکرێت بۆ مووچەی مانگی 9، هاوتای مووچەی ناوچەکانی دیکەی عێراق.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: هەریەک لە وەزیرانی (بازرگانی و پیشەسازی، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ناوخۆ، سامانە سرووشتییەکان، پلاندانان، داد) ئەو بابەتانەیان خستەڕوو، کە لەگەڵ وەزیرانی هاوتایان لە حکومەتی فیدڕاڵ گفتوگۆیان لەسەر کردووە و لێکتێگەیشتنی هاوبەشیان لێ هاتووەتەدی

کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
پێشهوا ههورامانی : سبەى رێکەوتنى هەولێر و بەغدا واژۆ دەکرێ
1 رۆژ پێش ئێستا
شەپۆلێکى باران بارین هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
زانیاری نوێ لە سەر لاهوور جەنگی
1 رۆژ پێش ئێستا
مژدەی خۆش بۆ فەرمانبەران هات
1 رۆژ پێش ئێستا
بەریتانیا ئیسرائیل شۆک کرد
1 رۆژ پێش ئێستا
بەشەخۆراکى ئەو هاووڵایانەى کوردستان ڕاگیرا
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه