Kurdistan Press - کاتى باران بارین لە هەرێمى کوردستان ڕاگەیاندرا کاتى باران بارین لە هەرێمى کوردستان ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاتى باران بارین لە هەرێمى کوردستان ڕاگەیاندرا

ئەمڕۆ یەكشەممە 15/9/2024، ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی، لەبارەی یەكەم بارانی ئەمساڵ و كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو ڕایگەیاندووە: "لە ماوەی رۆژانی ڕابردوودا شەپۆلێکی بەھێزی بارانبارین و نزمبوونەوەی پلەی گەرما بەشێکی زۆری وڵاتانی ئەورووپای گرتەوە، لە زنجیرە چیاکانی ئەلبیش یەکەم بەفری ئەمساڵ باری، لە سبەی دووشەممەوە 16/9/2024، کاریگەریی ئەو بارستەھەوایە بەسەر دەریای ناوەڕاستدا بۆ وڵاتانی شام و عێراق و ھەرێمی کوردستان درێژ دەبێتەوە، لە ئەنجامدا لە سبەیەوە تا کۆتایی ئەم ھەفتەیە، پلەی گەرما بە نزیکەی 3 تا 5 پلە بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو، نزم دەبێتەوە و کەشی فێنک و پایزەیی دەست پێدەکات."
ئەوەشی خستووەتە ڕوو: "لە ئەنجامی کاریگەریی ئەو بارستەھەوایانە و بەردەوامیی نزمبوونەوەی پلەی گەرما، لە کۆتایی ئەم ھەفتەیە و بە دیاریكراوی ڕۆژی ھەینی 20/9/2024، لە ئەنجامی دروستبوونی نزمەپاڵەپەستۆیەک لەسەر دەریای ناوەڕاست، یەکەم بارانی پاییزەی ئەمساڵ ڕوو دەکاتە ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان کە خۆی دەبینێتەوە لە نمەبارانی پچڕپچڕ، کاریگەرییەكەشی بۆ سەر ناوچەکانی پارێزگای دھۆک زیاتر دەبێت و لەو ناوچانەدا پێشبینیی بارینی بارانێکی ڕێژە مامناوەندیش دەکرێت."
ئەو شارەزایەی كەشناسی باسی لەوەش كردووە، کاریگەریی ئەم بارانە ماوەکەی کورتخایەن دەبێت و ڕۆژی شەممە 21/9/2024، کۆتایی دێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا