Kurdistan Press - بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان دوو بارزگانى گەوریان دەستگیرکرد بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان دوو بارزگانى گەوریان دەستگیرکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان دوو بارزگانى گەوریان دەستگیرکرد

 

ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکانەوە..

دوو بازرگان دەستگیرکران و بڕی (٧٨) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەرداگیرا.

لەدوو چاڵاکییدا لە ڕۆژانی ١٠ و ١١ی ٩ی ٢٠٢٤ (بەڕێوەبەرایەتی ئاساییشی بازگەکان)ی سەر بە (بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاساییش) لەبازگەی (هیران) توانییان بڕی (٧٨)کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆری کریستاڵ دەستبەسەردابگرن، یەکەمییان بڕی (٧٣) کیلۆگرام لەنێو ئوتۆمبێلێکی بارهەڵگر و دووەمیشیان بڕی(٥) کیلۆگرام لەنێو ئوتۆمبێلێکی تایبەتدا حەشار درابوون .

هاوکات هەر لەم دوو چاڵاکییەدا توانراوە (٢) بازرگان دەستگیربکەن کە بەنیاز بوون ئەم دوو بڕە ماددەهۆشبەرە بۆ شاری هەولێر و دهۆک بگوازنەوە.

لە دادگا دۆسیە بۆ تاوانەکە کراوەتەوە و تاوانباران بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکانەوە بەدواداچوون بەردەوامە بۆ ئەم دۆسیەیەو دەستگیرکردنی تەواوی ئەم تۆڕە بازرگانییە.

بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان.
١٥ی٩ی٢٠٢٤ 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه