Kurdistan Press - لەو سنورە ئەگەرى باران بارینى بەخوڕ هەیە لەو سنورە ئەگەرى باران بارینى بەخوڕ هەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەو سنورە ئەگەرى باران بارینى بەخوڕ هەیە

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی، ڕایگەیاند: رۆژی ھەینی 20/9/2024 یەکەم باران دەبارێت، لەبەر ئەوەی سەنتەری نزمەپاڵەپەستۆکە دەکەوێتە پارێزگای دھۆک چربوونەوەیەکی زیاتر ڕوو دەدات، ھەورەبرووسکەی بەھێز و بارانی بەخوڕ زاخۆ و دھۆک و ناوچە شاخاویەکانی دەگرێتەوە.
ئەو كەشناسە دەشڵێ: پێشبینییەکان بە گشتی دەری ناخەن باران لە ناوچەکانی سلێمانی و ھەولێر و کەرکووک و ھەڵەبجە ببارێت، بەڵام پێشبینیم وایە لەو ناوچانەشدا ببارێ بە ڕێژەیەکی کەمتر لەگەڵ دروستبوونی کەڵەکە ھەوری ناوەند و بەبرووسکە.
ئاراس جەبار، دەشڵێ: بەرزیی ھەورەکان لە بنکەوە 3500 بۆ 4000 مەتر بەرز دەبن لە ئاست بەرزیی رووی دەریاوە، کۆی ئەو شێیەی بە بەرگەھەوای ناوچەکەدا تێپەڕ دەبێت لە دەریای ناوەڕاستەوە دێت، لە سبەینێوە تا کۆتایی ھەفتە ھەورەکانی بەرەی پێشەوە دەبینرێ لە ئاسماندا، کە زیاتر پێکھاتوون لە ھەورە زۆر بەرزەکان یان شێوازە جۆراوجۆرەکانی ھەوری سیروس، کە پاشماوەی ھەورە باراناوییەکانن و گەیشتوون بە بەرزیی زیاتر لە 9000 مەتر لەو ئاستەدا خێرایی با زیاترە، بۆیە بەر لە ھەوری باران، ھەمیشە ھەورە بەرزەکان زووتر دەبینرێن، کە زۆرکات بە ئاماژەیەکیش بۆ نزیکبوونەوەی باران دادەنرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه