Kurdistan Press - لە هەولێر دووەمین چێشتخانە کرایەوە کە خواردن دابین دەکات بۆ هەژاران لە هەولێر دووەمین چێشتخانە کرایەوە کە خواردن دابین دەکات بۆ هەژاران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە هەولێر دووەمین چێشتخانە کرایەوە کە خواردن دابین دەکات بۆ هەژاران

ئه‌مرۆ پێنجشەممە 2024.9.26، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی و  بەڕێوەبەری EJCCی پارێزگای هەولێر، لەلایەن قەیرانەکانی پارێزگای هەولێر بە هاوبەشی دەزگای خێرخوازی بارزانی و دەزگای حباء بۆ گەشەپێدان، دووەمین چێشتخانەی خێرخوازی دابینکردنی خواردنى بەیانیان بۆ کرێکاران لە ڕێگای مەخموور کرایەوە.
دوای کردنەوەی چێشتخانەکە، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لە ڕێکخەران و ئەنجامدەرانى ئەو پڕۆژەیە، پڕۆژەکەى بەکارێکى مرۆیی بەرز نرخاند، هەوەها دەستخۆشى لە سەرجەم ئەو خێرخوازانەش کرد کە هەمیشە لەگەڵ حکومەتى هەرێمى کوردستان و پارێزگای هەولێر بەشێکی گرنگ بوونە لە گەیاندنى خزمەتگوزارییە مرۆییەکان و هیواى خواست نموونەیان زۆر بێت.
جێگەی باسە، پڕۆژەکە دووەمین پڕۆژەی خێرخوازییە لە هەولێر بۆ دابینکردنی خواردن بۆ کرێکار و کاسبکاران و تێیدا هەموو بەیانییەک لە کاتژمێر 4:30ـی تاکو 6:30ـی بەیانیان خواردن دەدرێت بە زیاتر لە 250 کرێکاران و کاسبکاران.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا