Kurdistan Press - هەواڵێکى گرنگ بۆ ناوچەیەکى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاندرا هەواڵێکى گرنگ بۆ ناوچەیەکى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵێکى گرنگ بۆ ناوچەیەکى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاندرا

جێبەجێكردنی ماستەرپلانی هەڵەبجە بە كۆمپانیایەكی بیانیی درا، پارێزگاری هەڵەبجەش دەڵێت، ماستەرپلانەكە بەرهەمی سەردانی سەرۆك وەزیران بووە بۆ شارەكە.

ئەمرۆ پێنجشەم 26ی ئەیلوول، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار چووە هەڵەبجە" ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجەی بینی و دواتر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایان گەیاند، گرێبەستی جێبەجێكردنی ماستەرپلانی هەڵەبجە لەگەڵ كۆمپانیایەكی بیانیی بەناوبانگ واژوو كرا. 

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە كۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەكەیدا ڕای گەیاند، ماستەرپلانەكە بە گوژمەی زیاتر لە یەك ملیار دینار لەسەر بودجەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ماوەی 450 ڕۆژدا جێبەجێ دەكرێت.

ساسان عەونی ئەوەشی گوت، هاوئاهەنگی و ئاسانكاریی تەواو لە نێوان فەرمانگەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگای هەڵەبجەدا دەكرێت، بۆ ئەوەی ماستەرپلانەكە بە باشترین شێوە جێبەجێ بكرێت.

بە گوتەی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ئەو كۆمپانیای ماستەرپلانی هەڵەبجە جێبەجێ دەكات، كۆمپانیایەكی زۆرباش و پێشكەوتووە لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێشتریش چەندان ماستەرپلانیان لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ كردووە، لە ناویشیاندا پشتێنەی سەوزی هەولێر.

هاوكات ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە رای گەیاند، بەگەرمی سوپاسی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین لە بەرانبەر جێبەجێكردنی ماستەرپلانی شاری هەڵەبجە.

ئازاد تۆفیق باسی لەوەش كرد، دانانی ماستەرپلانەكە و جێبەجێكردنی، بەرهەمی سەردانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بووە بۆ هەڵەبجە. هیواشی خواست جێبەجێكردنی پڕۆژەكە هەنگاوێكی نوێ بێت بۆ ئاوەدانكردنی شارەكە.

رۆژی پێنجشەم  22ی 2ی2024، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی كرد و چەند پڕۆژەیەكی ڕاگەیاند و چەند بڕیارێكی گرنگیشی لە بەرژەوەندیی پارێزگاكە دەركرد، هەر لە میانی سەردانەكەیدا، لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە كۆ بووەوە.

مەسرور بارزانی لەسەردانەكەیدا گوتی: "هاتووم گوێ دەگرم و قسە ناكەم، چی بكەین و چۆن خزمەتی هەڵەبجە بكەین؟"

لەمبارەیەوە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و ئاماژە بەوە دراوە، كە لە كۆبوونەوەی سەرۆكی حكوومەت و بەرپرسانی ئیدارەی هەڵەبجە كۆمەڵێك بڕیار دران، لەوانە:

- پەلە بكرێت لە جێبەجێكردنی رێكارە یاساییەكانی بەقەزابوونی خورماڵ.
- دامەزراندنی 500 كەس بە گرێبەست لە دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.
- دەست بكرێت بە قیرتاوكردنی شەقامەكانی ناوشاری پارێزگای هەڵەبجە.
- لیژنەیەك پێك بهێنرێت بۆ بەدواداچوون و پاشان دەستنیشانكردنی ڕێژەیەك لە داهاتی دەروازە سنوورییەكانی ئەو دەڤەرە بۆ خزمەتكردنی هەڵەبجە و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ دانیشتوانی پارێزگەكە.
- تایبەتمەندی بدرێت بە پارێزگەی هەڵەبجە بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی ماستەرپلانێ شارەكان كە لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە پلانی بۆ دانراوە.
- وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینە و زانستی بڕیاری كردنەوەی كۆلێژی پزیشكی لە زانكۆی هەڵەبجە دەربكات و دواتر كار لەسەر رێكار و پێداویستییەكانی بكرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه