Kurdistan Press - کاتى دابەشکردنى مووچە ڕاگەیاندرا کاتى دابەشکردنى مووچە ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاتى دابەشکردنى مووچە ڕاگەیاندرا

بڕیارە سبەی یەکشەممە وەزارەتی دارایی عێراق دوایین گوژمە بۆ مووچەی مانگی هەشت بنێرێت، ڕاستەوخۆ خشتەی مووچە بڵاودەکرێتەوە و ڕۆژی دووشەممە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مانگی هەشت پێویستی بە 998 ملیار دینار هەیە، بڕی 755 ملیار لەبەردەستە و 243 ملیاریش کورتهێنان هەیە، دوای چەند ڕۆژێک کۆبوونەوە لەنێوان هەردوو شاندی کوردستان و عێراق، وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری داوە کورتهێنانەکە پڕبکاتەوە.

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "وەزارەتی دارایی عێراق بەڵێنی داوە سبەی یەکشەممە 29-9-2024 لەگەڵ دەستپێکردنی دەوام، بڕی ئەو پارەیەی بۆ کورتهێنانی مووچەی مانگی هەشت داواکرابوو بۆ هەرێمی کوردستانی بنێرێت"ئەگەر سبەی پارەکە خەرج بکرێت هەر سبەی لیستی مووچە بڵاودەکەنەوە، ڕەنگە هەر خشتەی مووچەی مانگی حەوت بۆ مووچەی مانگی هەشت بەکاربهێنرێت، ڕۆژی دووشەممەش دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

لیستی مووچەی مانگی حەوت کە وەزارەتی دارایی بەنیازە مانگی هەشتیش بە هەمان لیست مووچە دابەش بکات، واتە وەزارەت و دەستەکان بە ڕیزبەندی و بەمشێوەیە مووچە وەردەگرن و تەنیا ڕێککەوتەکە دەگۆڕێت، ڕۆژی دووشەممە 30 - 9- 2024 دەستپێدەکات و ڕۆژانی 1 و 2 ی مانگی 10 بەردەوام دەبێت.

 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه