چیرۆکی سەرەکی: لیژنەی باڵای ئەمنی بەسەرپەرشتیی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و چەند بڕیارێکی نوێ دەردەکات.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: لە ڕۆژانی دەنگدانی تایبەت و گشتیی بردنە ژوورەوەی مۆبایل بە هەموو شێوەیەک قەدەغە دەبێت، هاوکات قەدەغەی هاتووچۆ ڕاناگەیێنرێت و هاوشێوەی ڕۆژانی ئاسایی هاتووچۆ دەکرێت، دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکانیش داناخرێن.لەلایەکی دیکەوە: هێمن میرانی، بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوای کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا دەکرێت و هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ گواستنەوەی پریشکی ئاگری گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان بۆ هەرێمی کوردستان.
هێمن میرانی جەختی کردەوە، هەموو ئامادەکارییە ئەمنییەکان کراون بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی ئارام، هەڵبژاردن ئازادانە دەبێت و هیچ هێزیک ناتوانیت فشار لە دەنگدەر بکات دەنگ بە لایەنێک بدات.
وەڵام بدەوه