لاهوور شێخ جه‌نگی سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل، رای گه‌یاند، كاتێك رووداوه‌كانی هه‌شتی ته‌مووز قبووڵ كرا، ئیتر چاوه‌ڕێ بن یه‌كێتیی نوێ هه‌رچی له ده‌ست بێت ده‌یكات دژی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 29ی ئه‌یلوول، لاهوور شێخ جه‌نگی سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، كاتێك رووداوه‌كانی هه‌شتی ته‌مووز قبووڵ كرا، ده‌بێت چاوه‌ڕێ بكرێت یه‌كێتیی نوێ ئه‌وه‌ی له ده‌ستی بێت دژی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی ده‌یكات.
ڕوونیشی كرده‌وه، داخستنی چاو‌دێر و ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر مه‌لا به‌ختیار كرا كارێكی نه‌شیاو بوو، وه‌رگرتنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌یه‌ك كۆماندۆی بۆچیه، بۆیه یه‌كه‌م ئیشی "من ده‌ركردنی كۆماندۆیه له سلێمانی" و ده‌بێت بچنه‌وه ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان.
لاهوور شێخ جه‌نگی دووپاتی كرده‌وه، ئه‌و هێزه ئه‌ركیان له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كانه و ئه‌وه‌ی ناوشار ده‌پارێزێ پۆلیسه، نه‌ك ئه‌و هێزانه‌ی تر.
وەڵام بدەوه