دابەشکردنی پارەی گەنمی جووتیارانی سلێمانی بەردەوام دەبێت و سبەی بەشێکی دیکەی چەکی پارە دابەش دەکرێت.
سایلۆی سلێمانی، بڵاوی كردەوە: "ئاگاداری جووتیاران دەکەینەوە، کە گەنمیان ڕادەستی سایلۆی سلێمانی کردووە، سبەی 30ی 9، چەكی پارەی گەنم تاوەكوو پسوولەی هەزار و 161 دابەش دەكرێت."
ئاماژەی بەوەش داوە، كە دەبێت "ئەو جووتیارەی گەنمەکەی بە ناوەوە ڕادەست کراوە، خۆی ئامادە بێت، یاخود کەسی ئامادەبوو لەلایەن جووتیارەکەوە لە دادنووس وەکالەتی بۆ کرابێتەوە، بە پێچەوانەوە چەکی پارەی هیچ کەس نادرێتەوە بە کەسی دیكە..
وەڵام بدەوه