بۆ بایۆمەتری و کۆدی بێهاوتا، لە دوو ڕۆژی پشوودا چەند بانکێک کار دەکەن، مووچەخۆران ئاگادار دەکرێنەوە سەردانیان بکەن.
ئەمشەو 3ی 10ی 2024، بایۆمەتری سلێمانی بڵاوی کردەوە، "سەرجەم مووچەخۆرانی سلێمانی ئاگادار دەكەینەوە، بەتایبەت ئەوانەی کۆدی بێهاوتای مووچە (UPN)یان نییە، دەتوانن سبەی هەیینی و دووسبەی شەممە، لە بنكەكانی سنووریی سلێمانی خۆیان تۆمار بكەن بە مەبەستی دروست كردنی ژمارەی كەسی بێهاوتا (UPN)."
ئاشکراشی کردووە، كە ئەم بانکانەی خوارەوە بۆ مووچەخۆران تەرخان كراون، كە بایۆمەتری تێیدا ئەنجام بدەن..
لە سلێمانی:
1. بانکی بابان
2. بانکی تووی مەلیک
3. بانکی تانجەرۆ
4. بانکی باخان
5. بانکی مەڵکەندی
لە ئیدارە سەربەخۆکان ئەم بانکانەن:
1. ئیدارەی گەرمیان - بانکی کەلار
2. ئیدارەی ڕاپەرین - بانکی ڕانییە
3. قەزای چەمچەماڵ - بانکی چەمچەماڵ
4. پارێزگای هەڵەبجە - بانکی هەڵەبجە
5. قەزای سەید سادق - بانکی سەیدسادق
ئەوەش باس كراوە، كە لە كاتژمێر 9ی سەر لە بەیانی تاوەکوو كاتژمێر 6ی ئێوارە، بنكەكانی تۆمار كراوە دەبن.
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كە دەست (باسنیوز) كەوتووە، لە بەشێکی هاتووە: "لەبەر ئەوەی ژمارەی كەسیی بێهاوتا سەلمێنەری ئەوەیە، كە مووچەخۆر پڕۆسەی بایۆمەتری تێپەڕاندووە، بۆیە ژمارەی كەسیی بێهاوتا (upn) دەبێتە بنچینە بۆ شایستەبوونی هەر مووچەخۆرێك و هیچ مووچەخۆرێك بەبێ ژمارەی كەسیی بێهاوتا ناخرێتە نێو سیستەمی ناوەندیی مووچەوە."
وەڵام بدەوه