له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا، به گوژمه‌ی نزیكه‌ی دوو تریلیۆن و 800 ملیار دینار، دوو هه‌زار و 517 پڕۆژه‌ی گه‌وره و بچووك جێبه‌جێ كراون، 23 پڕۆژه‌یان ستراتیجین و سیمای شه‌قام و رێگه‌وبانه‌كانی كوردستانیان گۆڕیوه.
رێگه‌وبان به گرنگترین بنه‌مای گه‌شه‌ی ئابووری و بازرگانی داده‌نرێت و هه‌ر له كۆنه‌وه رێگه‌كان رۆڵی كاریگه‌ریان گێڕاوه و به مه‌به‌ستی به‌هێزتركردنی ژێرخانی رێگه‌وبان و پشتیوانیكردنی كه‌رته‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی و گه‌شتیاری، ئاسانكاری بۆ گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییان و كه‌مكردنه‌وه‌ی رووداوه‌كانی هاتوچۆ و گه‌یاندنی به‌رهه‌م له كارگه‌كانه‌وه بۆ ده‌ستی به‌كاربه‌ر و به‌ستنه‌وه و شار و شارۆچكه‌كان به یه‌كتر كۆمه‌ڵێك پڕۆژه جێبه‌جێ كراون.
به‌شێك له‌و پڕۆژانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ كراون، هی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان و به‌شێكی تریان هی ناوه‌وه‌ی شاره‌كانن.
پڕۆژه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار
له ماوه‌ی ئه‌م كابینه‌یه‌دا 10 پڕۆژه‌ی گرنگ له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان جێبه‌جێ كراون و به سه‌تان ملیۆن دۆلار له‌و پڕۆژانه خه‌رج كراوه و كاریگه‌ری له‌سه‌رئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان هه‌بووه.
رێگه‌ی هه‌ولێر دهۆك له‌و رێگه گرنگانه بووه كه رۆژانه به هه‌زاران ئۆتۆمبێل و بارهه‌ڵگر لێیه‌وه تێپه‌ڕیون و ته‌سكی و یه‌كسایدیی رێگه‌كه، هۆكار بوو له‌وه‌ی بارهه‌ڵگره‌كان یان خه‌ڵكی ئاسایی به كاتێكی زۆر زیاتر رێگه‌ی نێوان هه‌ولێر و دهۆك ببڕن و ژماره‌ی رووداوه‌كانی هاتوچۆش له‌و سنووره زۆر بوون. له‌و ماوه‌یه‌دا به درێژیی 86 كیلۆمه‌تر نێوانی هه‌ولێر و دهۆك كراوه‌ته جووتساید و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته 399 ملیار دینار خه‌رج كراوه.
پڕۆژه‌یه‌كی تر بریتییه له رێگه‌ی سپیلك بۆ خه‌لیفان كه به گوژمه‌ی 64 ملیار دینار به درێژیی هه‌شت كیلۆمه‌تر و نیو جێبه‌جێ كراوه.
تونێلی پیرمام یه‌كێكی تره له پڕۆژه ستراتیجییه‌كان كه درێژییه‌كه‌ی دوو هه‌زار و 500 مه‌تره و به قه‌باره‌ی 189 ملیار دینار جێبه‌جێ كراوه، مه‌ودای نێوان هه‌ولێر و شه‌قڵاوه‌ی زۆر نزیك كردووه‌ته‌وه.
پردی ده‌ربه‌ندی رانیه یه‌كێكی تره له‌و پڕۆژانه‌ی كه له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا جێبه‌جێ كراوه. درێژیی پرده‌كه 400 مه‌تره و بۆ جێبه‌جێكردنی 12 ملیار دینار خه‌رج كراوه.
پردێكی تریش بنیات نراوه كه له‌سه‌ر زێی گه‌وره‌یه و درێژییه‌كه‌ی 900 مه‌تره و به گوژمه‌ی 43 ملیار دینار جێبه‌جێ كراوه.
رێگه‌ی نێوان كه‌لار و كفری پڕۆژه‌یه‌كی تری دیاری ئه‌م كابینه‌یه بووه له په‌ره‌پێدان و بنیاتنانی رێگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان. درێژیی ئه‌و رێگه‌یه 25 كیلۆمه‌تره و 43 ملیار دیناری لێ خه‌رج كراوه.
دواین پڕۆژه‌ی رێگه‌وبانی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان كه له‌م كابینه‌یه‌دا جێبه‌جێ كراوه، بریتییه له رێگه‌ی باعه‌درێ-ئیتیت كه 135 ملیار دیناری لێ خه‌رج كراوه .
ئه‌و پڕۆژانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان له جێبه‌جێكردندان
به‌ده‌ر له‌م پڕۆژانه، هه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان سێ پڕۆژه‌ی تر له جێبه‌جێكردندان، یه‌كه‌میان رێگه‌ی نێوان كه‌لار و ده‌ربه‌ندیخانه كه 137 ملیار دینار گوژمه‌یه‌تی و به درێژیی 41 كیلۆمه‌تر له جێبه‌جێكردندایه و تا ئێسته 70%ی جێبه‌جێ كراوه.
رێگه و پردی هه‌ڵه‌بجه بۆ تووه‌قوت و قلیجه به به‌های 31 ملیار دینار له جێبه‌جێكردندایه كه درێژییه‌كه‌ی 27 كیلۆمه‌تره. به‌رزه‌پردی سۆران پڕۆژه‌یه‌كی تره كه به گوژمه‌ی 44 ملیار دینار له جێبه‌جێكردندایه.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان له‌م كابینه‌یه‌دا به تێچووی 930 ملیار دینار، 585 پڕۆژه‌ی رێگه‌وبان كه 75یان پڕۆژه‌ی ستراتیجین بنیات نراون، كه‌وتوونه‌ته خزمه‌تی هاووڵاتییان و به‌گشتی هه‌زار و 363 كیلۆمه‌تر رێگه‌ی نوێ بنیات نراوه.
پڕۆژه‌كانی رێگه‌وبان له ناوه‌وه‌ی شاره‌كان
رێگه و شه‌قامی ناوه‌وه‌ی شاره‌كان به‌شێكی تری پڕۆژه‌كان بووه و له‌م زۆنه‌دا 13 پڕۆژه‌ی گرنگ و ستراتیجی جێبه‌جێ كراون.
دروستكردنی شه‌قامی بازنه‌یی 150 مه‌تری كه رێی هه‌ولێر- به‌حركه به رێی هه‌ولێر -كۆیه گرێ ده‌دات، یه‌كێك له‌و پڕۆژه ستراتیجییانه‌یه و به‌گشتی 582 ملیار و 100 ملیۆن دینار له‌و پڕۆژه‌یه خه‌رج كراوه. به‌شێكی تری پڕۆژه‌كه كه رێی هه‌ولێر- به‌حركه به رێی هه‌ولێر -دهۆك گرێ ده‌دات، له‌م چه‌ند ساڵه‌دا به گوژمه‌ی 197 ملیار و 700 ملیۆن دینار جێبه‌جێ كراوه.
له‌م كابینه‌یه‌دا پڕۆژه‌ی 120 مه‌تری كۆتایی پێ هێنرا و 127 ملیاری تری لێ خه‌رج كرا كه كاریگه‌رییه‌كی زۆری له هه‌ولێر بۆ سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌نجاڵیی هاتوچۆ هه‌بووه.
له پڕۆژه‌یه‌كی تردا شه‌قام ی بازنه‌یی 150 مه‌تری به شه‌قامی بازنه‌یی 120 مه‌تری گرێ ده‌دات كه كه‌وتووه‌ته نزیك گه‌زنه، به گوژمه‌ی نۆ ملیار دینار جێبه‌جێ كراوه.
بەگوێرەی دواین ئاماری فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتیی هەرێمی کوردستان، به‌ده‌ر له‌مانه قۆناغی یه‌كی ئۆڤه‌رپاس و ئه‌نده‌رپاسی بناڤێ به‌ره‌و یوتێرنی مالتا و شه‌ش هه‌زار مه‌تر رێی خزمه‌تگوزاری بۆ رێگه‌ی بارزان، به گوژمه‌ی 13 ملیار و 400 ملیۆن دینار جێبه‌جێ كراوه. قۆناغی دووی هه‌مان پڕۆژه‌ی ئاماژه‌پێكراو به گوژمه‌ی 20 ملیار و 300 ملیۆن دینار جێبه‌جێ كراوه.
ئه‌نده‌رپاسی مزگه‌وتی ئیمام حه‌مزه‌ی دهۆك، ئه‌نده‌رپاسی نزیك فه‌رمانده‌یی دهۆك له‌سه‌ر رێگه‌ی بارزان، ئه‌نده‌رپاسی نزیك قوتابخانه‌ی سه‌فین و چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی تر به گوژمه‌ی 68 ملیار و 100 ملیۆن دینار جێبه‌جێ كراوه.
شه‌قامی 100 مه‌تریی سلێمانی به گوژمه‌ی 428 ملیار و 500 ملیۆن دینار، یه‌كێكی تره له پڕۆژه ستراتیجییه‌كانی ئه‌م كابینه‌یه.
هه‌ر له سلێمانی یه‌كتربڕی ئارام به گوژمه‌ی 10 ملیار و 300 ملیۆن دینار جێبه‌جێ كراوه، یه‌كتربڕی فاروق به گوژمه‌ی حه‌وت ملیار و 300 ملیۆن دینار، یه‌كتربڕی حه‌پسه‌خانی نه‌قیب به گوژمه‌ی پێنج ملیار و 600 ملیۆن دینار و یه‌كتربڕی والی به شه‌ش ملیار، یه‌كتربڕی باخی به‌ختیاری به گوژمه‌ی 12 ملیار و 900 ملیۆن دینار جێبه‌جێ كراوه.
به‌گشتی له‌م كابینه‌یه‌دا هه‌زار و 967 پڕۆژه‌ی دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان له ناوه‌وه‌ی شاره‌كان، به گوژمه‌ی تریلیۆنێك و 863 ملیار دینار جێبه‌جێ كراون كه ژماره‌یه‌كیان وه‌ك له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێ كرا ستراتیجین.
وەڵام بدەوه