ئەمڕۆ شەموو پێنجی ئۆكتۆبەر، بەپێی زانیارییەكانی "کوردستان پرێس" مەلا عەبدولباست بەهۆی رەخنەگرتن لە دەسەڵاتدارانی سلێمانی و رەخنەگرتن لەوەی هیچیان بۆ شارەكە نەكردووە، دوور خرایەوە لە وتاردان.
ئەوەیش زانراوە، تەنیا هۆكاری دوورخستنەوەی ئەو مەلایە، بەهۆی رەخنەگرتن بووە لە بەرپرسانی ئەو شارە و گەیاندنی رەخنەی هاووڵاتییان بووە.
ئەو دوورخستنەوەیە لە كاتێكدایە، 48 سەعات پێش ئەو بڕیارە، بافڵ تاڵەبانی گوتی هیچ مامۆستایەكی ئاینی لە سلێمانی لە مینبەر دوور نەخراوەتەوە، ئەو قسەیەی بافڵ بە كەمتر لە 48ە سەعات ئێكسپایەر بوو و بەسەر چوو.
رەخنەگرتن لە سنووری سلێمانی تا ئەو شوێنەیە بە دڵی خۆت رەخنە لە پارتی دیموكراتی كوردستان بگری و جنێو بدەی، بەڵام باسی یەكێتی بكەیت، ئەوا راستەوخۆ دەگیرێیت یان دەكوژرێیت، وەك چۆن لە ماوە رابردوو چەندان كەس لەسەر رەخنەگرتن لە یەكێتی گیراون یان كوژراون، یان ئاوارەی هەولێر بوونە.
وەڵام بدەوه