Kurdistan Press - مەسرور بارزانی : هەركەسێك لە بانگەشە بە هەر شێوازێك قسە بكا، گوزارشتە لە كەسایەتیی خۆی مەسرور بارزانی : هەركەسێك لە بانگەشە بە هەر شێوازێك قسە بكا، گوزارشتە لە كەسایەتیی خۆی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەسرور بارزانی : هەركەسێك لە بانگەشە بە هەر شێوازێك قسە بكا، گوزارشتە لە كەسایەتیی خۆی

مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە وتاری خۆیدا لە كاتی كۆبوونەوەی لەگەڵ مامۆستایانی زانكۆ، ڕایگەیاند: ئێمە دروشممان باسی پێكەوەژیانە، لەگەڵ هەموو كیان و نەتەوە و ئایینی تری جیا، كە شانازی بەوە دەكەین كوردستان لەسەر ئاستی جیهان بەوە دەناسرێتەوە كە وڵاتی پێكەوەژیانە، پارتیش شانازی بەوەوە دەكا، دەرگا و خێوەتی پارتی، ئەوەندە فراوانە، هەموو ئایین و نەتەوە و بۆچوونی جیا لە ناو پارتیدا هەیە، باوەڕێكی تەواومان بەوە هەیە ئێمە هەموومان كوردستانین و پێكەوە بین و پێكەوە بەهێزتر بین و دەتوانین وڵاتێكی ئاوەدانتر و باشترمان هەبێ. دەستی ئاشتیمان بۆ هەموو لایەك درێژ كردووە، حەزیش دەكەین ئەو شتەی بە ئاشتی و دیالۆگ چارەسەر دەكرێ، بەرەو توندوتیژیی نەبەین و شتێكی وا نەكەین سبەی پەشیمانی بە دوادا بێ، هەڵوێستی پارتی كاتێك داوای ئاشتەوایی دەكەین و بە گفتوگۆ كێشەكان نەهێڵین، پەیامی ئێمە نەرمە، بەڵام با بە هەڵە لێك نەدرێتەوە، پارتی لە ئاستی هێزی خۆیەوە ئەم قسانە دەكا، ئێمە هێزین بۆیە ئەم قسانە دەكەین، با كەس تووشی هەڵە نەبێ و وا نەزانێ پارتی لاوازە، هیچ كاتێك وەكوو ئێستە بەهێز نەبووە، چونكە هیچ كاتێك وەكوو ئەمڕۆ خەڵك ئەسڵی هەموو لایەكی بۆ دەركەوتبێ. هەركەسێك بە هەر شێوازێك بانگەشەی هەڵبژاردن بكا، هەر ئاخاوتنێك بكا و هەر ڕەفتارێك بكا، گوزارشتە لە كەسایەتیی خۆی و سیاسەتی حزبی خۆی، بۆیە داوا لە پارتی دەكەم و لایەنگرانی دەكەم، لە ئاستی پارتیدا قسە بكەن، وەكوو سەرۆك بارزانی فەرمانی داوە، ڕەفتاری خۆتان باش بكەن، ئاستی ئاخاوتنتان بەرز بكەنەوە نەك دەنگدان، مەولانا جەلالەدینی رۆمی دەڵێ، دەنگی برووسك نییە گیا شین دەكا، بەڵكوو بارانە كە هۆی شینبوونی گیایە، پێویستە پارتی ئەو بارانە بێ و قیژە و هاوار گیا شین ناكا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه