وەزارەتی شارەوانی ڕایدەگەیێنێ، ئامادەكارییەكانی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران خێراتركراون، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەو شارەوانییانەی كارە هونەری و كارگێڕییەكان تەواوكراون دەستپێدەكات.
وێنە گەورەکە: بڕیاری سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بە كردەیی دەچێتە بواری جێبەجێكردن و پرۆسەکە دەستپێدەکات. نزیکەی 200 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین لە بڕیارەکە سوودمەند دەبن و هەر یەکێکیان پارچە زەوییەکی بە ڕووبەری 200 مەتر پێدەدرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند: ئێستا لێژنەی باڵای دابەشكردنی زەوی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕۆژانە لە بەیانییەوە تاوەكو ئێوارە بە چڕی كار لەسەر فۆڕمەكانی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەكەن، هەنگاوەكانی پرۆسەكە زۆر بە باشی چوونەتە پێش و بەزووترین كات، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دابەشكردنی زەوی دەستپێدەكات.
لەلایەکی دیکەوە: هەر ئەمڕۆ ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ تیمی وەزارەت بۆ دابەشكردنی زەوی كۆبووەوە و داوای لێكردن بەزووترین كات سەرجەم كارەكان تەواو بكەن و پرۆسەكە لە كەمترین كاتدا دەستپێدەكات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەزووترین كات پرۆسەی دابەشكردنی زەوی لەو شارەوانییانەی هەموو ڕێكارەكانیان تەواوكردووە دەستپێدەكات، لە ماوەیەكی زۆر كەمدا سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی مەرجەكان دەیانگرێتەوە، زەوییان بەسەر دابەش دەكرێت.
وەڵام بدەوه