Kurdistan Press - گەیشت زانیارى تەندروستى لەسەر قائانی گەیشت زانیارى تەندروستى لەسەر قائانی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گەیشت زانیارى تەندروستى لەسەر قائانی

بەرپرسێكی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، دۆخی ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران باشە و لە چەند ڕۆژی داهاتودا مەدالیایی ڕێزلێنان لەلایەن عەلی خامنەی ڕیبەری باڵای ئەو وڵاتەوە وەردەگرێت. 

ئیبراهیم جەباری، ڕاوێژکاری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران لە پەراوێزی کۆنفرانسی "مافی مرۆڤی ئەمریکا لە ڕوانگەی ڕێبەری ئێرانەوە" بە  ڕۆژنامەنوسانی وڵاتەكەی ڕایگەیاند، تەندروستی ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس باشە و ان شاءاللە لە ڕۆژانی داهاتودا، لە لایەن عەلی خامنەی ڕێبەری باڵاوە مەدالیایی سەرکەوتن وەردەگرێت".

ئاماژەی بەوەشكرد، نەعیم قاسم، جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان لە وتارەکەی دوێنێیدا بەڵێنی سەرکەوتن و بەرزكردنەوەی ئاستی ئامادەکاریەكانی دا و وتی، "ئەگەر هەر لاوازی و کێشەیەک هەبوبێت، چارەسەرمان کردەوە".

لەو كاتەوە هەمو پەیوەندیەك لەگەڵ قائانی پچڕاوه‌

لەبارەی هێرشەكانی دوێنی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق، بەرپرسەكەی ئێران دەڵێت، "لە هێرشەکانی شەوی ڕابردو لە سوریا بۆ سەر هیچ ئێرانییەک نەبوە و كەس  لەوێ بە ئامانج نەگیراوە".
ئەوە لەكاتێكدایە پێشتر دو به‌رپرسی باڵای ئاسایشی ئێران به‌ ڕۆیته‌رزیان ڕاگه‌یاندبو، دوای كوژرانی حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا ئه‌مینداری گشتی حزبوڵا له‌ هێرشێكی ئاسمانی ئیسرائیلدا بۆ سه‌ر لوبنان، ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران چوەتە ئەو وڵاتە و لەو كاتەوە هەمو پەیوەندیەكیان لەگەڵیدا پچڕاوه‌.

پێشتر كەناڵ 12ی ئیسرائیلیش بڵاویكردەوە، ئیسماعیل قائانی لە هێرشێكی ئاسمانی ئیسرائیلدا برینداربوە، بەڵام دڵنیانین لەوەی لە هێرشەكەدا گیانی دەستدابێت. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه