Kurdistan Press - هەواڵێکى دڵخۆشکەر بۆ مامۆستایان ڕاگەیاندرا هەواڵێکى دڵخۆشکەر بۆ مامۆستایان ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵێکى دڵخۆشکەر بۆ مامۆستایان ڕاگەیاندرا

یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان ڕایگەیاند: "هەوڵ دەدەین لە ڕێگەی پرۆژەی "هەژماری من" ئۆتۆمبێل بە قیستی درێژخایەن بۆ مامۆستایان دابین بکەین".

ماوەی چەند ڕۆژێکە لێدوانێک بە ناوی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بڵاوبووەتەوە گوایە ڕێککەوتن لەگەڵ چەند کۆمپانیایەک ئیمزا کراوە بۆ ئەوەی بە قیستی درێژخایەن، ئۆتۆمبێل بۆ مامۆستایانی ئەندام لە یەکێتییەکە دابین بکرێن. ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10-10-2024، ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بە کوردستان پریسی ڕاگەیاند: "ئەو لێدوانەی بە ناوی یەکێتییەکە بڵاو بووەتەوە دوورە لە ڕاستی و بێ بنامەیە؛ ڕێککەوتنی نوێ لەگەڵ هیچ کۆمپانیایەک بۆ پێدانی ئۆتۆمبێل بە قیستی درێژخایەن بە مامۆستایان نەکراوە". 

گەرمیانی ئەوەشی خستە ڕوو: "پێشتر گرێبەست لەگەڵ چەند کۆمپانیایەک ئیمزا کرابوو، بۆ پێدانی ئۆتۆمبێل و یەکەکانی نیشتەجێبوون، بە مامۆستایان بە قیستی درێژخایەن، بەڵام ئەو گرێبەستانە دوای تەواوبوونی وادەکانیان، بەهۆی ناسەقامگیریی بارودۆخیی دارایی هەرێمی کوردستان درێژ نەکرانەوە و لەو کاتەوە هیچ گرێبەستێکی هاوشێوە لەگەڵ هیچ کۆمپانیایەک ئیمزا نەکراوە".

سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان دووپاتی کردەوە: "هەوڵ دەدەین دوای تۆمارکردنی ناوی هەموو مامۆستایانی هەرێمی کوردستان لە پرۆژەی (هەژماری من) بە ڕێککەوتن لەگەڵ بانکی بەشداربووی پرۆژەکە، ئۆتۆمبێل بە نرخێکی گونجاو و قیستی درێژخایەن، بۆ مامۆستایان دابین بکەین".

یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان وەکوو ئەوەی گەرمیانی بـاسی کرد: "بەردەوام کاری کردووە بۆ ئەوەی زۆرترین خزمەتگوزاری بۆ مامۆستایان دابین بکات و کارئاسانی تەواویان بۆ بکات". 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه