Kurdistan Press - نەتەوە یەکگرتووەکان: سلێمانی بووەتە ناوەندێكی سه‌ره‌كی له‌ ‌گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر نەتەوە یەکگرتووەکان: سلێمانی بووەتە ناوەندێكی سه‌ره‌كی له‌ ‌گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نەتەوە یەکگرتووەکان: سلێمانی بووەتە ناوەندێكی سه‌ره‌كی له‌ ‌گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر

نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ماددە هۆشبەرەکان و تاوان ڕایدەگەیەنێت، شاری سلێمانی بووەتە ناوەندێكی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر بۆ ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق و یه‌كێتی ئەوروپا.

 لە بەدواداچوونێکی وردەی مه‌یدانیدا نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ماددەی هۆشبەر و تاوانەکان کە لە مانگی حەوتی ئەمساڵدا ئەنجامیداوه‌، بە وردی ئاماژەی به‌وه‌داوه‌ کە عێراق سێ دەروازەی سەرەکی هەیە بۆ هێنانە ناوەوەی ماددەی هۆشبەر.

 به‌ پێی ئه‌و راپۆرته‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان یەکێک لەو سێ خاڵە سەرەکیانه‌ی عێراق سلێمانییە كه‌ بە خاڵی ترانزێتی سەرەکی ماددەی هۆشبەر دانراوە لە نێوان وڵاتانی ئەفغانستان و ئێران و دواتر بۆ سلێمانی و لەوێشەوە بەشێک لەو ماددانە هەناردەی وڵاتانی ئەوروپا دەکرێت. 

بە گوێرەی ئەو نەخشەیه‌ی كه‌ لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، به‌ بەراورد بە شارەکانی هەولێر و دهۆک و زاخۆ کە رێوشوێنێكی زۆر تووندیان بۆ رێگری له‌ هاتنە ناوەوەی ماددەی هۆشبەر گرتووه‌ته‌به‌ر، به‌ڵام کەمترین قەبارەی دەستەبەسەرداگرتنی ماددەی هۆشبەر لە سنووری سلێمانیدا هەیه‌، به‌و جۆ‌ره‌ سلێمانی بووەتە ناوەندێكی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر بۆ ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق و یه‌كێتی ئەوروپا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه