Kurdistan Press - کاتى باران بارین لە هەرێمى کوردستان ڕاگەیاندرا کاتى باران بارین لە هەرێمى کوردستان ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاتى باران بارین لە هەرێمى کوردستان ڕاگەیاندرا

کەشناسیی عێراق رایگەیاندووە، بەپێی پێشبینییەکان، سبەی دووشەممە، لە پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستان و چەند ناوچەیەکی پارێزگای نەینەوا باران دەبارێت.

کەشناسیی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەگوێرەی پێشبینییەکان تا کۆتایی ئەم هەفتەیە پلەکانی گەرما چەند پلەیەک بەرز دەبنەوە و ئەوەش لەم وەرزەدا ئاساییە.

باس لەوەش کراوە، سبەی دووشەممە، بارانبارین لە پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستان و چەند ناوچەیەکی پارێزگای نەینەوا دەست پێدەکات.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە هەفتەی داهاتووەوە پلەکانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەکەن، لە شارەکانی باکوور و رۆژئاوا و ناوەڕاست بە شێوەیەکی بەرچاو نزمدەبنەوە و لە شارەکانی باشوور تێکڕای نزمبوونەوەکە کەمتر دەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا