Kurdistan Press - هۆشیار زێباری : ڕۆژی 20ـی ئەم مانگە وەڵامی هەموو قسە، بێڕێزیەکان دەدەینەوە هۆشیار زێباری : ڕۆژی 20ـی ئەم مانگە وەڵامی هەموو قسە، بێڕێزیەکان دەدەینەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هۆشیار زێباری : ڕۆژی 20ـی ئەم مانگە وەڵامی هەموو قسە، بێڕێزیەکان دەدەینەوە

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، دڵنیایی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا دەدات. ئاماژە بەوەش دەدات: "كە لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا، پارتی خۆی لە بێڕێزی و تەشهیرکردن بە کەسایەتی و لایەنە سیاسییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان پاراستووە و گوتیشی، ڕۆژی 20ـی ئەم مانگە وەڵامی هەموو قسە، بێڕێزی و زماندرێژییەکیان بەرامبەر پارتی دەدەینەوە".

ئەمڕۆ دووشەممە 14ی 10ی 2024، هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی لە دهۆک، لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بانگەشە و ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن بۆ پرۆسەکە، ساز کرد.

هۆشیار زێباری دڵنیایی دا: "شەڕی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنانی و گرژی و ئاڵۆزییەکانی دیکەی ناوچەکە کاریگەرییان لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمان نابێت و لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا دەکرێت، دەشمانەوێت حوکمڕانییەکی باش و لێهاتوو سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستان بکات بۆ ئەوەی بتوانێت ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەکانی داهاتوو ببێتەوە".

زیباری گوتیشی: "داوامان لە کونسوڵخانە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کردووە چاودێرییەکی وردی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن، بۆ ئـەوەی پرۆسەکە بە پاکی و دوور لە پێشێلکاری و ساختەکاری بەڕێوە بچێت".

لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا، بە گوتەی زێباری: "پارتی خۆی لە بێڕێزی و تەشهیرکردن بە کەسایەتی و لایەنە سیاسییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان پاراستووە و ڕۆژی 20ـی ئەم مانگە وەڵامی هەموو قسە، بێڕێزی و زماندرێژییەکیان بەرامبەر پارتی دەدەینەوە".

زێباری داوای لەو دەنگدەرانەش کرد کە کارتەکانیان وەرنەگرتووە، سەردانی نووسینگەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بکەن و کارتەکانیان وەربگرنەوە، بۆ ئەوەی بتوانن بەشداریی هەڵبژاردنەکە بکەن.

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، دووپاتی کردەوە: "ڕێژەیی بەشداریی دەنگدەران بە تایبەت لە دەڤەری بادینان یەکلاکەرەوەیە، واتا چەند ڕێژەکە زیاتر بێت، پارتی کورسی زیاتر لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا بە دەست دەهێنێت".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه