Kurdistan Press - یەکێتى لەوسنورە چەندین پۆستی دیكەی بەخشی بە عەرەب یەکێتى لەوسنورە چەندین پۆستی دیكەی بەخشی بە عەرەب | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

یەکێتى لەوسنورە چەندین پۆستی دیكەی بەخشی بە عەرەب

ئەمڕۆ دووشەممە لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بڕیار لەسەر چەندین پۆستی ئیداری پارێزگاكە درا، یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە بەرامبەر رێككەوتنی وەرگرتنی پۆستی پارێزگاردا چەندین پۆستی دیكەی بەخشی بە عەرەب و توركمان.

ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بەبێ بەشداریی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و بەرەی توركمانی و سێ ئەندامەكەی هاوپەیمانی سیادە كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا پێنج ئەندامەکەی یەکێتیی و سێ ئەندامی عەرەب و کۆتا کریستانەكە بەشدار بوون.

بەپێی ئەو رێككەوتنەی كە پێشتر یەكێتی لەبەرامبەر وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری كەركووك لەگەڵ لایەنەكان ئەنجامی دابوو، پۆستی جێگری دووەمی پارێزگارەكەی بەخشی بە یاوز حەمید كە توركمانێكی سوننەیە.

لەمبارەیەوە بەرەی توركمانی لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند كە یاوس حەمید ئەندامی ئەوان و سەر بە ئەوان نییە. جەختیشی كردەوە كە حكوومەتی خۆجێی كەركووك بە شێوازێکی نایاسایی پێکهێندراوە و سەرجەم بڕیارەكانی رەت دەكەنەوە.

هەر لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، هەریەك لە قایمقامەكانی دووبز و داقووق و حەویجە دیاریكران، بۆ هەردوو قەزا كوردستانییەكە دوو قایمقامی بەڕەگەز عەرەب دانران، ئەمەش بەپێی ئەو رێككەوتنە بووە كە یەكێتی پێشتر بۆ وەرگرتنی پارێزگار سازشی لەسەر كردبوو.

دواتریش دەنگ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆ و لیژنەكانی نێو ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دران، ئەو  9 ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگا بەسەر 14 لیژنەی هەمیشەیی دابەش كران، بەهۆی كەمی ژمارەی ئەندامەكان هەندێكیان لەنێو حەوت لیژنەدا ناویان تۆمار كرا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه