Kurdistan Press - بنەماڵەیەکى خاوەن پێنج شەهیدى یەکێتى هاتنە ناو ڕیزەکانى پارتى بنەماڵەیەکى خاوەن پێنج شەهیدى یەکێتى هاتنە ناو ڕیزەکانى پارتى | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بنەماڵەیەکى خاوەن پێنج شەهیدى یەکێتى هاتنە ناو ڕیزەکانى پارتى

ئەمڕۆ سێشەم 15ـی ئۆكتۆبەر، سەنگەر كانەبی گەورە بەرپرسی لقی 23ـی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، لە گوندی باشتەپە، بنەماڵەیەكی خاوەن پێنج شەهیدی یەكێتی هاتنە ڕیزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەوەیش لە ڕوانگەی ئایدیای پارتی بۆ نیشتمانپەروەری و نەتەوەیی، ئەو ڕێبازەیان هەڵبژارد و پارتی بە شایانی متمانە و دەنگ دەزانن و لەم مینبەرەوە درێژە بە خەباتی خۆیان دەدەن.

زیاتر گوتی، هەردوو خێزان و ماڵباتی (زەعیم باشتەپەیی و خوالێخۆشبوو غازی باشتەپەیی) هاتنە ریزی خۆیان بۆ ناو پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگەیاند.

سەنگەر كانەبی گەورە ڕای گەیاند، لەلایەن خۆمانەوە خۆشحاڵ و شەرەفمەندین بە پێوەندی وەك ماڵباتێكی تێكۆشەر و قوربانیدەر و خاوەن پێنج شەهید و بەئەمەكی كوردستان، ئەم دەڤەرە پارتییان هەڵبژارد.

هاوكات ئەو بنەماڵەیە لە زاری خۆیانەوە ڕایان گەیاند لە ڕوانگەی ئایدیای پارتی بۆ نیشتمانپەروەری و نەتەوەیی، ئەو ڕێبازەمان هەڵبژارد و پارتی بە شایانی متمانە و دەنگ و پارێزەری ئاسایش و گەشەپێدەری ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی دەزانین، لەم مینبەرەوە درێژە بە خەباتی خۆمان دەدەین.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه