دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق داوایه‌كی مامۆستایان و فەرمانبەرانی خوێندنی کوردی کەرکووکی ڕەتکردەوە كه پێشتر داوایان كردبوو میلاكاتیان بگوازرێته‌وه بۆ سه‌ر حكوومه‌تى فیدڕاڵی.
ئه‌مڕۆ دادگاى فیدڕاڵی عێراقی دانیشتنى خۆى به ژماره (229 فیدڕاڵی 2024) ئه‌نجام دا كه تایبه‌ت بوو به سكاڵایه‌ك له لایه‌ن 9 كه‌سه‌وه له‌سه‌ر به مه‌به‌ستى گواستنه‌وه‌ى میلاكاتى قوتابخانه‌كانى خوێندنى كوردی له پارێزگاى كه‌ركووك بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى عێراق له به‌غدا.
له دانیشتنه‌كه‌دا دادگاى فیدڕاڵی عێراق بڕیاری دا له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ى سكاڵاكه، وه‌ك هاتووه: "له تایبه‌تمه‌ندی دادگاكه‌دا نییه".

وەڵام بدەوه