Kurdistan Press - سبەى مووچەى ئەو توێژە دابەشدەکرێت سبەى مووچەى ئەو توێژە دابەشدەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

سبەى مووچەى ئەو توێژە دابەشدەکرێت

نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند: "سبەی پێنجشەممە 17ی 10 دەست بە دابەشکردنی مینحەی یەکەم مانگی مامۆستایانی ئایینیی خۆبەخش دەکرێت."

ئاماژەی بەوەش دا: "لەسەر فەرمانی جەنابی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مینحەکە دەدرێت و مینحەکەش لەسەر خەرجیی وەزارەتی ئەوقافە، بڕەکەی مانگانە 250 هەزار دینارە و هەزار و 500 مامۆستای ئایینیی خۆبەخش لە هەموو شارەکان دەگرێتەوه."

نەبەز ئیسماعیل ئاشکراشی کرد، ئەو مینحەیەی دابەش دەکرێت هی مانگی نۆیە و مەرجی پێدانی ئەو بڕە پارەیەش ئەوەیە، کە خۆبەخش بێت و هیچ مووچەیەکی لە حکوومەت نەبێت.

وەزارەتی ئەوقاف جەختی کردووەتەوە، کە مینحەکە بۆ مانگەکانی 9، 10و 11و 12ی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت و هەوڵیش هەیە بۆ ساڵی داهاتوو ڕێگاچارەی دیکەی یاسایی بۆ مامۆستایانی خۆبەخش بدۆزرێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه