بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەپێناو هەژاران و كەمدەرامەتان، 100 ڕێگەپێدانی دیكە بۆ دروستكردنی خانوو لەسەر زەویی سندووقی ڕادەستی خاوەنەكانیان كرا و بەوەش تاوەكوو ئێستا 6 هەزار و 806 هاووڵاتی لەو پێگەپێدانە سوودمەند بوونە.
ئهمڕۆ شەممە 10ی 10ی 2024، پارێزگای هەولێر بڵاوی كردەوە، كە "لە سەر فەرمان و ڕەزامەندى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە پێناو نەهێشتنی گرفتی نیشتەجێبوون و چارەسەرکردنى گرفتی زەوییە سندووقییەکان لە بەرژەوەندى هەژاران و کەمدەرامەتان، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، لە ڕێورەسمێکدا وەک قۆناغى حهوتهم 100 ڕێگەپێدانى دیکەى دروستکردنى خانوو لە سەر زەوی سندووقی ڕادەستى خاوەنەکانیان کرد."
ئەوەش هاتووە، كە "لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لە لیژنەى پارێزگا، سوپاسى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستانى کرد بۆ چارەسەرکردنى گرفتی زەوییە سندووقییەکان لە بەرژەوەندی هەژاران و کەمدەرامەتان، پیرۆزبایی لە خاوەن زەوییەکان کرد و ئومێدى خواست لە زووترین کاتدا بتوانن دەست بە دروستکردنى خانووەکانیان بکەن و ببن بە خاوەن خانووى خۆیان."
ئاماژەی بەوەش كردووە، "وهك كارئاسانی بۆ هاووڵاتیانى هەژار و کەمدەرامەت، لە پێناو نەهێشتنی گرفتی نیشتەجێبوون، لەسەر فەرمانى سەرۆکى حكوومهتی ههرێمى کوردستان، بڕیارى تەملیککردن و مۆڵەتپێدان بۆ دروستکردنى خانوو لە سەر زەوی سندووقى دراوە و لە سنوورى پارێزگاى هەولێر تاوەکوو ئێستا، 6806 هاووڵاتی سوودمەندبوونە و ڕێگەپێدانیان پێدراوە خانوو لە سەر ئەرزیى سندووقى دروستبکەن و خانووەکانیان لە نێو حەرمى گوند دروستبکەن و نۆژەن بکەنەوە، هێشتاش بەشێکى زۆرى مامەڵەى دیکەی هاووڵاتیان ماوە و لەلایەن لیژنەى پارێزگاوە ڕێوشوێنى یەکلاییکردنەوەیان تەواو نەکراوە."
وەڵام بدەوه