Kurdistan Press - لەناو مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی بووە کێشە لەناو مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی بووە کێشە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەناو مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی بووە کێشە

لەسەر ئەو داتا هەڵەیەی کە ئێوارەی ئەمڕۆ گوتەبێژی لیستی یەکێتی رای گەیاند و دەرکەوت درۆیە، لەناو مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی بووە کێشە و قوباد تاڵەبانی بە کێشەوە هاتە دەرەوە.

لەژێر گوشاری بافڵ تاڵەبانی کۆنگرەکە بە گوتەبێژەکە کرا کە گوتی زیاتر لە‌ 70 ھەزار دەنگمان هێناوە. دەرکەوت درۆیە و ئەو دەنگە راست نییە .

دوای راگەیەنراوی لیژنەی باڵای پارتى کە گوتیان، هەموو داتایەکیان لایە و لەبەر کۆمسیۆن رای ناگەیەنن، یەکێتی بەتەواوى کەوتە پەلەقاژە.

قوباد تاڵەبانی چووەتە مەکتەبی هەڵبژاردن و داوای ئەو داتایەی کردووە بەڵام بوونی نەبووە و پێیان گوتووە جارێ خەریکی کۆکردنەوەن و ئەوەی کراوە لەژێر بڕیاری بافڵ تاڵەبانی بووە.

قوباد تاڵەبانی وای دەرخستووە کە ئەوە خروقاتە و نەدەبوو بکرێ، بەڵام رزگار ئەمین کە سەرپەرشتی مەکتەبەکە دەکات لێی هاتووەتە وەڵام و بە توندی وەڵامی داوەتەوە.

تاڵەبانی بە توندی چووەتە دەرەوە، دۆخی تێکچووە و ئێستە کەوتووەتە کێشە، ئێستە یەکێتی خراپی لێ قەوماوە و نازانێ چۆن شکستەکانی پەردەپۆش بکات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا