Kurdistan Press - ئاگاداریەکی گرنگ بۆ فەرمانبەر مووچەخۆران ئاگاداریەکی گرنگ بۆ فەرمانبەر مووچەخۆران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئاگاداریەکی گرنگ بۆ فەرمانبەر مووچەخۆران

تیمی پرۆژەی (هەژماری من) رایگەیاند: «لەمڕۆوە، مووچەی بەشێک لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە شێوازی دیجیتاڵی لە ڕێگەی كارت و ئامێرەكانی راكێشانی پارە لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.»

ئاماژە بەوەش دراوە، مووچەکان دەچێتە سەر هەژماری بانکیی بەشداربوان و بە کورتەنامەیەک ئاگادار دەکرێنەوە.

جەختیش کراوەتە، لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، کۆی گشتیی ئەو مووچەخۆرانەی کەوا لەم مانگەدا مووچەکانیان بە شێوازی دیجیتاڵی لە ڕێگەی (هەژماری من) وەردەگرن، دەگاتە نزیکەی 153 هەزار مووچەخۆر.

لەو 153 هەزار مووچەخۆرەی مووچەکانیان لەڕێگەی (هەژماری من)ەوە وەردەگرن، لەنێویاندا 127 فەرمانبەرانی مەدەنی 26 هەزار پێشمەرگە هەیه.

تیمەکە ڕوونی کردووەتەوە، ئەوانەی ئەمڕۆ لە لیستی مووچەی دارایی ناویان هاتووە، مووچەکان دەچێتە سەر هەژماری بانکی بەشداربوان و بە کورتە نامە ئاگادار دەکرێنەوە.

ئاشکراشی کردووە، نزیکەی 219 ئامێر لە 71 شوێنی جیاواز بۆ ڕاکێشانی مووچە دیار کراون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه