به‌رپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ولێر ڕای گه‌یاند: پارتی له سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر زیاتر له 120 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.
بڵند ئیسماعیل به‌رپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند به ده‌نگی تایبه‌ت و گشتی، پارتی دیموكراتی كوردستان له سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر زیاتر له 120 هه‌زار ده‌نگی هێناوه، به‌راورد به هه‌ڵبژاردنی پێشوویش 50 هه‌زار ده‌نگی پارتی له سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر زیادی كردووه.
"دڵنیامه مه‌سروور بارزانی له كابینه‌ی ده‌یه‌م، كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی ستراتیجی زۆر گه‌وره و زه‌به‌لاحی له‌به‌رده‌سته كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وێنه‌یان نه‌بێت له‌ڕووی گه‌شتیاریی و كشتوكاڵی و پیشه‌سازیی له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و فاكته‌رانه‌ی كه ژێرخانی ئابووری هه‌رێمی كوردستان پێش ده‌خات" به‌رپرسی لقی دووی پارتی وای گوت.
دوێنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو كه به گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان پارتی له ته‌واوی كوردستان زیاتر له 40 كورسیی به ده‌ستهێناوه.
وەڵام بدەوه