كاروخ عەبدوڵا، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست، ڕایگەیاند: "سبەی سێشەممە 22ی 10ی 2024، مووچەی مانگی نۆی مامۆستایانی گرێبەست دەکرێتە چەک و هەمان ڕۆژ دابەش دەکرێت."
بەپێی خشتەی مووچە، كە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندووە، سبەینێ مووچەی ژمارەیەك وەزارەتی دیكە خەرج دەكرێت، كە وەزارەتی پەروەردەش لە نێو ئەو وەزارەتانە دایە.
نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست، ئاشكراشی كرد، ژمارەی مامۆستایانی گرێبەست لەهەرێمی كوردستاندا 37 هەزار و 933 مامۆستایە، کە مووچەی مانگانەیان 400 بۆ 500 هەزارە و کۆی مووچەی مانگانەیان زیاتر لە 18 ملیار دینارە.
مانگی پێشوو بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ كرانە مامۆستای گرێبەست.
وەڵام بدەوه