كونسوڵگەی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان، لەبارەی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان پەیامێكی بڵاو كردەوە و رای گەیاند، چاوەڕوانی دەستبەكاربوونی پەرلەمان و پێكهێنانی حكوومەتی نوێی كوردستانین.
ئەمڕۆ سێشەم 22ـی ئۆكتۆبەر، كونسوڵگەی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان لە پەیامێكیدا هاتووە، پێشوازی لە هەڵبژاردنەكەی هەرێمی كوردستان دەكەین كە ئەنجام درا.
باس لەوەش كراوە، ڕێژەی بەرزی بەشداریكردن، پەیامێكی بەهێزە بۆ پشتیوانی لە نوێبوونەوەی ڕەوایی دیموكراسی.
ئاماژە بەوەش كراوە، چاوەڕوانی دەستبەكاربوونەوەی پەرلەمان و پێكهێنانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین لە زووترین كاتدا.
رۆژی یەكشەم 20ـی ئۆكتۆبەر، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە چوو، لەو هەڵبژاردنە رێژەی بەشداری 72% بوو، پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرترین دەنگی لە هەرێمی كوردستان بەدەست هێنا.
وەڵام بدەوه