خەڵكی چۆمان و دەڤەری باڵەكایەتی، كە پێشتر یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بانگەشەی ئەوەی دەكرد گوایە جەماوەری ئەون، لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستاندا، دەنگی خۆیان بۆ یەكێتی بەفیڕۆ نەدا و دەنگیان بە پارتی دیموكراتی كوردستان دا.
ڕۆژانی 18 و 20ی ئۆكتۆبەری 2024، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە چوو، كە لە هەڵبژاردنی تایبەتدا پارتی 1153 دەنگ و لە هەڵبژاردنی گشتیشدا 6047 دەنگی بەدەست هێنا و بەم پێیەش سەرجەمی دەنگەكانی پارتی لە سنووری لقی 26ی گوڵان، كە دەڤەری چۆمان و باڵەكایەتی دەگرێتەوە، گەیشتە 7200 دەنگ.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە ساڵانێكی زۆرە یەكێتی بانگەشەی ئەوە دەكات، گوایە دەڤەری باڵەكایەتی ناوچەی هەژموونی یەكێتین، بەڵام ئەمجارە خەڵكی ئەو دەڤەرە دەنگیان بە حزبێك نەدا، كە هیچ خزمەتێكی پێیان نەگەیاندووە.
لەمبارەیەوە كرمانج عزەت، بەرپرسی لقی 26ی گوڵانی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: "ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ چۆمان و باڵه‌كایه‌تی زۆر گرنگ بوو، چونكه ئه‌مجاره خه‌ڵك به جیاوازییه‌كی زۆر ده‌نگی به پارتی دیموكراتی كوردستان دا، ئه‌م جاره له باڵه‌كایه‌تی 7200 ده‌نگمان به گشتی و تایبه‌ت هێناوه، به به‌راورد لەگەڵ هه‌ڵبژاردنی رابردوو 1000 ده‌نگمان زیاد كردووه و نزیكه‌ی 3 هه‌زار ده‌نگمان له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان زیاتر هێناوه، كه خۆیان به ركابه‌ری سه‌ر‌سەختی ئێمه ده‌زانن لەم سنوورە.“
هۆكاری ئه‌م ده‌نگانه، به‌پیره‌وه‌هاتنی خه‌ڵكی باڵه‌كایه‌تی بوو بۆ په‌یامه‌كانی سه‌رۆك بارزانی و ئه‌و پرۆژانه‌ی حكوومه‌ت بۆ ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی هه‌بوو، دواتریش به‌ده‌مه‌وه‌هاتن و تێكه‌ڵابوونی پارتی بوو به خه‌ڵكی ناوچه‌كه، چونكه خه‌ڵكی ناوچه‌كه و خودی ناوچه‌كه لانكه‌ی شۆڕش و به‌رخودان بووه بۆ سه‌ركردایه‌تیی پارتی.
گوتیشی: "ئێمه پرۆژه‌یه‌كمان هه‌یه، كە ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی بكه‌ینه پایته‌ختی گه‌شتیاریی كوردستان و عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، وێرای هه‌وڵێكی زۆری سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی له‌و هه‌ڵبژاردنه، كه فشاریان له‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یە كرد، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ده‌نگمان زۆر له یه‌كێتی زیاتر بوو و له ئاینده‌شدا پارتی زیاتر له‌و ناوچه‌یه به‌هێزتر ده‌بێت."


وەڵام بدەوه